»  پشتی سروشت

ڕووداوێک لە پشتی سرووشت ، ترسێکی ڕاستەقینە !

A A A

بۆ ساڵانێکی زۆر خەم و پەژارە و ناخۆشی وەکو ھاورێیەک بوو بۆ خێزانەکەی ڕۆتچفێرد ئەویش لە ماڵە گەورەکەیدا کە لە سەدەی 17 دا دروستی کرد بوو ، ھەندێ لە تاکەکانی خێزانەکە لە بچووک و گەورە کۆتاییان ھات بە شێت بوون یا مردنێکی نادیار و نامۆ و تۆقێنەر بێ ھۆکارێکی ڕوون .! ھەندێکیان کە مردبوون لە باڵکۆنی ماڵەکەدا کەوتبوون و سەریان ڕووی کرد بوویەوە سەرەوە و چاویان زەق بوو بوویەوە بە جۆرێک وای دەرئەخست پێش ئەوەی بمرن ئەوا شتێکێ زۆر بزێویان دیوە ، ئەوانی تریش خۆیان کوشت بەھۆی چه‌كه‌وه‌ ، وە ھەندێکی تریش لە پەنجەرەکانەوە بازیان دابوو و خۆیان فڕێ دا بوویە خوارەوە ، وە یەکێکیشیان خۆی خنکانداوو ، وە یەکێکی تریش وون بوو بێ ئەوەی شوێنەواری بزانرێ ، ئەوەی جێگەی تێ ڕامان و سەیر بووە ئەوەیە ئەم خێزانە ھەموویان پێشوو تر تەندروستیان باش بووە ھیچ حاڵەت و نەخۆشیەکیان نەبووە. لە سەدەی 18 دا ئەتوانین بڵێین ئەم خێزانە قڕیان تێ کەوت و تیاچوون کە لەو ماڵە نا ئاساییە دەژیان ، وە کۆتا تاکی ئەم خێزانە تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون و پاش ئەوەی خرایە نەخۆشخانەی دەروونیەوە ئەوە لە ساڵی 1930 کۆچی دوای کرد. بەو شێوە ژیان لەو ماڵە نەما ، بوویە مالێکی چۆڵ و تەنھا تاریکی و بێدەنگی تێدا مابوو.!! بەڵام دواتر دەرکەوت ئەم ماڵە نیشتەجێی تری هه‌یه‌. دەرگای بوونەوەرەکانی جیھانێکی ترە.

بەڵام کەسێک بە ناوی جۆنسۆن کەسێکی خانەدان و دەوڵەمەند بوو ، باوەڕی بەم گێرانەوە نەبوو کەسێکی ئەقڵانی بوو باوەری بە خورافیات نەبوو ، زۆرێک کەس پێش ئەم ویستیان ئەو خانووە بکڕن بەڵام پەشیمان بوونەوە بەھۆی ئەو گێرانەوە سامناکانە بەڵام جۆنسۆن باوەڕی پێی نەبوو وە کڕی..پاش ئەوە جونسۆن لەگەڵ خێزانەکەی ماڵیان گواستەوە بۆ ئەو خانووە لەوێ نیشتەجێ بوون ، بەڵام ژیانی ئاسای درێژەی نەکێشا ، دیاردەی سەیر و نامۆ ڕووی ئەدا ، تارمایەکی خێرا دەرئەکەوت لە سوچێکی ماڵەکە لە ناو تاریکی و وون ئەبوو . دەرگاکان ئەکرانەوە و دائەخرانەوە بۆخۆیان ، تەنەکانی ناو ماڵەکە ئەجوڵان و شت ئەشکا بێ ئەوەی کەس دەستی لێدات ، ھەندێ جار دەنگی نامۆ و لێدانی نادیار دەھات بێ ئەوەی بزانرێ لە کوێوە سەرچاوە ئەگرێت ، پاشان کچە بچووکەکەی جونسۆن تووشی حاڵەتی نائاسایی بوویەوە ، خواردنی کەم بوویەوە وە دەموو چاوی تێکچوو بوو ، وە تووشی ترسان بوبوو...باوکی لێی دەبرسێ بۆچی وا دەکات ؟ کچەکەی دەلێت زۆر دەگریم ھەندێ جار لە خەو ھەڵدەستم دەبینم پشیلەیەکی ڕەشی گەورە لەسەر سەرینەکەم دانیشتووە وە چاوم تێ ئەبڕێ وەکو ئەوەی ڕقی لێم بێت ، وە ھەندێ جار پیاوێکی ناشرین دەرئەکەوت و قژی ڕائەکێشام.



ھەر چۆنێک بێت ، جۆنسۆن باوەڕی پێ نەدەکرد و وای دەزانی کچەکەی ورێنە ئەکات .نەی دەزانی ئەوەی لەو ماڵە ڕوو ئەدات پەیوندی بە ڕه‌هه‌ندێكی ترەوە ھەیه‌ . پاش ئەوەی ژنەکەی زەبری لێ ئەکات کە ماڵەکە بگوازنەوە و بچنە شوێنێکی تر بەڵام جونسۆن رەتی کردەوە ، بۆیە ویستی بزانێ چ نھێنیەک بوونی ھەیە ، پاش ئەوەی جۆنسۆن ھەندێ لە ھاورێکانی ئاگادار ئەکاتەوە لەم ڕووداوە ئەوا ھاوڕێکانی پێی دەلێن وا باشە پەیوەندی بە کەسێکی رۆحانیەوە بکات کە لەو شوێنە بەناوبانگ بوو کە لە قەراغی شار ئەژیا ناوی ئیلیزابێس ستولورت بوو ، بەڵام جۆنسۆن رەتی کردەوە و باوەڕی بەوەش نەبوو وە توڕە بوو ووتی پەنا نابەم بۆ ساحیرو ئەمانە...بەڵام پاش چەند رۆژێک ڕای خۆی گۆڕی ، شەوێکیان کە جۆنسۆن خەوتووە لە پرێکدا لە لایەن ھێزێکەوە خەبەر ئەکرێتەوە کە کە سەیری بەردەمی خۆی ئەکات لەسەر جێگا دەبینێ پشیلەیەکی گەورەی ڕەش لەسەر جێگەکە دانیشتووە و چاوی بڕیوەتە جۆنسۆن و بریقە دەدەنەوە وە ڕق و کینەیان لێ دەبارێ!!.

جۆنسۆن دەگێرتەوە لەو کاتەدا زۆر ترسام و بە پەلە بازم دایە خوارەوە لەسەر جێگەکەم ، پاشان ڕووناکی ژورەکەم ھەلکرد و بۆ پشیلەکە دەگەڕام ! بەڵام وون بوو ، پاشان بە ناو ماڵەکە گەڕام ئەم ژوور و ئەو ژوور بەڵام ھیچ شوێنەوارێکی پشیلەکە نەبوو.! نەی دەزانی ئەمە جۆرێکی جنۆکەیە لە شێوەی پشیلە دەر ئەکەوێ . بەڵام پشیلەیەکی ڕەش و گەورە و نا ئاسای...بەڵام ئەم پشیلە چۆن ھاتە ژوورەوە دەرگا و پەنجەرە داخرا بوون بە باشی . لە کوێوە ھات ؟! ئەو شەوە جۆنسۆن تووشی شۆک بوو بوو ، خەیاڵی دەکردەوە و تا بەیانی لەسەر ئەوەی کە بینی ، بە تایبەت ئەو سەیر کردن و چاو تێبڕینە ڕقاویە ، پاشان قسەکانی کچەکەی ھاتەوە بیر لەسەر پشیلەکە و پیاوە سامناکەکە ، ئایا قسەکانی کچەی راست بوو ؟ کە بیر لێ کردەوە ئەوا لێدانی دڵی زیاتر دەبوو خەریک بوو بێتە دەرەوە ، بۆیە لە کۆتایدا ھاتە سەر ئەوەی کە بچێت بۆ لای ئەو ئافرەتە ڕۆحانیە...لە شەوێکی باراناوی دا لە زستانی ساڵی 1933 ئۆتۆمبێڵیکی فۆردی ڕەشی مۆدێل کۆنە لەبەردەم خانووکە وەستا ، خانووەکەی ریتشفورد پاشان ئافرەتێک دابەزی لە تەمەنی لە 50 ساڵی ئەکرد جلێکی تاریکی لەبەردا بوو وە کڵاوێکی ڕەشیشی لەسەردا بوو کە لە پێشەوەی پارچە قوماشێکی زۆر تەنکی پێوە بوو نیوەی بەشی سەرەوەی دەموو چاوی داپۆشیبوو ، بیھێنە پێش چاوی خۆت ئێستا !!! بەڕێز جۆنسۆن پێشوازی لێکرد بە خۆشیەکی گەورەوە پاشان بردیە ژوورەوە وە سێ ھاوڕێی جۆنسۆنیش لەوێ بوون کە پێیان باش بوو بەشداری بکەن لەو دانیشتنە بۆ بانگھێشت کردنی ڕۆحەکان ، لەو شەوەدا.

پێش ئەوەی جۆنسۆن باسی ئەو ڕوداوه‌ ترسناک و تاریکە بکات کە لە ماڵەکەیدا ڕوو ئەدات ئەوا ئافرەتە رەشپۆشە ڕۆحانیەکە قسەی پێ بڕی و نیشانەی تێکچوون لەسەر دەموو چاوی ئەم ئافرەتە دەرکەوت ، بە سووکی وتی ھەست بە ھێز و توانایەکی شەڕانی دەکەم کە ئەم شوێنەی داگیر کردوە و وە ئێستا لە نێوانمان ئامادەیە ، پاشان داوای لە ئامادە بووەکان کرد کە بێدەنگ بن و ڕوناکی ژورەکە کز بکەن ، پاشان لەسەر مێزیکی بازنەی ھەموویان دانیشتن و کۆ بوونەوە پاشان ئافرەتەکە دەستی بەرز کردەوە و لە ھەوادا ھەندێ نیشانە و شێوازی نەزانراوی دەکێشا و ھەندێ قسەی نائاسای کرد لە پرێکدا لەشی توشی لەرز و شوخت بوون بوو و چاوەکانی سپی بوون شیوەی دەموو چاوی کەمێ گۆرا و پاشان مێزەکە تووشی لەرانەوە بوویەوە بە شێوەیەکی توند و بەھێز لە ژێر دەستیان پاشان تۆپەڵێکی وەکو دوکەڵ لە ناوەڕاستی مێزەکەدا بەرز بوویەوە پاشان وردە وردە گۆرا بۆ شێوەی ھەورێکی بچووک کە لاشەی پیاوێکی وەرگرت و دەمووچاوێکی ترسناک و چوار قاچی وەکو پشیلەی ھەبوو ، ھەموو کەسانەی لەوێ بوون ئەمەیان بینی و تووشی شۆک بوون.

یەکێک لە ھاوڕێکانی بەڕیز جۆنسۆن ڕۆژنامە نوس بوو ، لەگەڵ خۆیدا ئامێرێکی وێنە گرتنی ھێنا بوو بە نھێنی لە ناو جانتاکەیدا ھەڵی گرتبوو بەبێ ئەوەی کەسیان بزانن پێی . کاتێک ھەمویان مات و سەرقاڵ بون بە دیار ئەوەی کە لە بەردەمیاندا ڕو دەدات ، ڕۆژنامە نوسەکە ئامێری وێنە گرتنەکەی دەرھێنا بە خێرای و بە دزییەوە وێنەی ئەو بونەوەرە ترسێنەرەی گرت کە لەسەر مێزەکە دروست بووبوو . ئەم کارەش وای کرد دیوارەکان و بناغەی ماڵەکە بکەونە لەرینەوە جوڵان ، پاشان دەنگێکی نوساوی ترسێنەرییان بیست کە دەی وت :" تۆڵەتان لێ دەکەمەوە ، تۆڵەتان لێ دەکەمەوە " . دواتر دوکەڵەکە دیار نەماو " ئافرەتە ڕۆحانیەکە کەوت واتە ستولوروت "و لە ھۆش خۆی چوو .کاتێک خانم ستولوروت ھاتەوە ھۆش خۆی ، زۆر توڕە بوو وە وتی : کە لە نێوان ئەم و بونەوەرەکانی جیھانەکەی تردا پەیمان و بەڵێن ھەیە. بەڵام ئەمڕۆ من ئەو پەیمانەم شکاند کاتێک ھاوڕێکەی بەڕێز جۆنسۆن ئەو وێنەی گرت بەبێ ئەوەی من ئاگادار بم لە کاتی دانیشتنەکەدا.



 وە تەنھا خودا دەزانێت کە ئەو بونەوەرانە چ تۆڵەیەک دەکەنەوە لە بەرانبەر ئەو کارەدا. بۆیە بەڕێز جۆنسۆن داوای لە ھاوڕێ ڕۆژنامە نوسەکەی کرد کە ئەو وێنە بسڕێتەوە و لە ناوی ببات ، ھاوڕێکەشی بەڵێنی پێدا کە ئەو کارە دەکات . بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر و لە بەیانی ڕۆژی دواتردا مانشێتکی گەورە لەسەر یەکەم لاپەڕەی گەورەترین ڕۆژنامەی وڵات بریتی بوو لەمە " یەکەم وێنەی ڕاستەقینەی خێو لە جیھاندا " ، وە لە ژێر مانشێتەکەدا وێنەی بونەوەرەکە دانرابوو لەگەڵ زانیاری تەواو دەربارەی دانیشتنەکە کە بۆ بانگکردنی ڕۆحەکان ئەنجام درابوو لە ماڵی کاتێکی زۆری نەخایاند تاکو تۆڵەیەکی توند و ناخۆش لە ھەمو ئەو کەسانە کرایەوە کە لە دانیشتنەکەدا بەشدار بون .

جەستەی خاتونە " ستولوروت " لە دارستانێک لە نزیک ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرایەوە ، ھەر چوار پەلەکەی بڕا بوون وە پێستی سەری داماڵ رابوو ، ھەردوو چاوی دەرھێنرابوو وە فڕێداربووە پاڵ جەستەکەی کە غەرقی خوێن بووبوو .ئەو ڕۆژنامە نوسەی وێنەکەی گرت بە سوتاندن مرد ، دوای ئەوەی شوقەکەی ئاگری تێبەر بوو .بەڕێز جۆنسۆن لە حەمامی ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە خۆی کوشتبووە بە بڕینی خوێن بەرەکانی دەستی. دوو ھاوڕێکەی تر کە ئامادەی دانیشتنەکە بوون ، توشی تێک چونی ئەقڵی بوون و شێت بوون ، وە خرانە نەخۆشخانەی دەرونیەوە.خانوەکەی ڕۆتچفێر تووشی ئاگر تێبەر بونێکی نامۆ بوو دوای چەند مانگێک ، وە بووە خۆڵەمێشێکی تەواو و ھیچ شتێکی لێ نەمایەوە کە بتوانرێت سودی لێ ببینرێت ، تەنانەت یەک وێنەش . وە بەشێوەیەک سوتا کە دەوت خانوویەک لەو شوێنەدا بونی نەبووە .لە کۆتایدا ھیچ پاڵەوانێکی چیرۆکەکە نەما یان کوژران یان شێت بوون ، وە ئەوەی مایەوە تەنھا وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌..!

له‌ كۆتایدا باوه‌ڕكردن یاخود نه‌كردن به‌م ڕووداوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تۆی خوێنه‌ر :) .

سه‌رچاوه‌ :kabbos

Maxwell




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 123083 جار بینراوه‌
6 مانگ پێشتر - Sep 28 2016 10:03PM

1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   110
کۆی سه‌ردان:   37173508
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.