»  فۆتۆگرافی

ھاوڕێیەتی نێوان گورگ و وورچێک !!

A A A

" ئەمە شتێکی ناعادەتیە و ئاسایی نیە کە وورچ و گورگێک ببینی بەم شێوەیە " , ئەمە ووتەی فۆتۆگرافەری فینلەندی Lassi Rautiainen تەمەن 57 ساڵان بوو کە ئەم وێنە سەرسوڕھێنەرانەی گرتووە لە ساڵی 2015 . گورگێکی خۆڵەمێشی رەگەزی مێ لەگەڵ وورچێکی قاوەی ڕەگەزی نێر ھەموو شەوێک بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پێکەوە بینراون و بە یەکەوە ژیاون ، چەند کاتژمیرێکیان پێکەوە بەسەر دەبرد لە نێوان 8 ی شەو بۆ 4 ی بەیانی. وە ھەتا خواردنیشیان لەگەڵ یەکتر دەگۆڕیەوە و یاریان دەکرد و شوێنی یەکتر دەکەوتن. وا دیارە ھەستیان بە سەلامەتیش کردوە کاتێک پێکەوە بوون.


 
" کەس نازانێت بە تەواوەتی بۆچی یا چۆن گورگە گەنجەکە و وورچەکە بوونەتە ھاوڕێ " ، ڵاسی بە دەیڵی مەیڵی ووت. " ھەست دەکەم ، لەوە دەچێ ئەوان تەنھا بووبن و لەبەر ئەوەی گەنجن و نەیانزانی بێت چۆن بە تەنھا بژین و بەرگری بکەن...ئەمە شتێکی جوانە کە ڕووداوێکی ئاوا دەگمەن بڵاو کەیتەوە لە جیھانی ئاژەڵان ، کە ھەرگیز چاوەڕێ نەبوویت شتێکی وەھا ببینی".

















Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 45803 جار بینراوه‌
6 مانگ پێشتر - Oct 7 2016 1:41PM

1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   94
کۆی سه‌ردان:   37173490
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.