»  ناوداران

بـابا ڤـانگا - Baba Vanga

A A A

داپیرە ڤانگا لەبەرواری 31 ى جەنیوەری ساڵی 1911 ھاتۆتە دنیاوە ،  لەناوچەی  سترومیکا ، بەڵام کێشەی تەندروستی ھەبوو. بەپێی دابونەریتی ناوچەکەش ، نەدەبوو ناوی لێنێن تاوەکو دڵنیا دەبوون لەوەی منداڵەکە دەژی ، کاتێک مندالەکەش گریا ، بەخێرایی دایکی ڕایکردە سەر شەقامەکەیان و داوای لە کەسێکی نه‌ناسراو کرد ناوێکی پێبدات ، ئەویش وتی : ئەندرۆماھا – Andromaha ، بەڵام ڕەتیکردەوە ، چونکە ناوەکە یۆنانی بوو و نەدەگونجا لەگەڵ بولگاریا ، بۆیە پێشنیاری ناوێکی تریان بۆ کرد ئەویش Vangelia بوو .

کاتێک ڤانگێلا منداڵبوو ، چاوێکی قاوەیی و قژێکی زەردی ھەبوو . باوکی چالاکوانێکی IMRO بوو ، بە سەرباز کرا لە سوپای بولگاریا لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەم ، لەپاش ماوەیەکی کورتیش دایکی مرد. ڤانگاش پشتی بەھاوسێکانی و ھاوڕێیانی خێزانەکەی بەست تا بژێت. دەسەڵاتدارانی ێربیاش باوکیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی لایەنگیری بۆ بولگاریا . دەستیشیان گرت بەسەر تەواوی موڵک و سامانی خێزانەکەی ، کە تا چەندین ساڵ ھەژارکەوت خێزانەکەی. لەچاو تەمەنەکەی ڤانگای زۆر زیتەڵ بوو .

خاڵی وەرچەرخان لەژیانی کاتێک بوو کە ڕەشەبایەکی تۆرنادۆ ڤانگای ھەلدایە کێڵگەی ھاوسێکەیانەوە ، لەپاش گەڕانێکی زۆریش دۆزرایەوە . گەواھیدەرەکان ووتیان کە ئەو زۆر تۆقابوو ، چاوی بە لم و خۆڵ داپۆشرابوو ، نەیدەتوانی لەتاو ئازرر چاوی بکاتەوە . پارەی پێویستیشی بۆ چارەسەری برینداریەکەی کەم بوو ، ئەمەش وای لێکرد پەیتا پەیتا چاوەکانی لەدەست بدات. لە سالی 1925 ، برایە قوتابخانەی نابینایان لە شاری زیمون. ئەو سێ ساڵی ژیانی بەسەر برد لە خوێندنی برێلی ، و ژەنین لەسەر پیانۆ ، و چنین ، و چێشتکردن ، و خاوێنکردنەوە . لە دوای مردنی زڕدایکەکەشی گەڕایەوە ماڵەوە تا خزمەتی خوشک و براکەی بکات. خێزانەکەی زۆر ھەژاربوو ، دەبوو بە درێژایی ڕۆژ کار بکات . لە ساڵی 1939 ، ڤانگا توشی نەخۆشی ناو سنگ بوو ، سەرەڕای ئەوەی ھێشتا چوست و چالاک بوو ، بەڵام پزیشکەکەی کوتی کە بەم زووانە دەمرێت ، زۆری نەخایاند بەتەواوی چاکبوەوە .

دوای ئەوەی شوی کرد ناسرا بە ( ڤانکێلا گۆستاڤۆ ) ، سۆفیە کوێرەکەی بلوگرانە ، فاڵچی ( عەراف ) ، و گیاناس ، کە زۆربەی ژیانی لە ناوچەی Rupite لە چیاکانی Kozhuh ی سەر بە بلوگرانە بەسەربرد. ملیۆنان خەڵکی لە ھەموو جیھان ڕازیکرد بەوەی ئەو توانای نائاسایی ھەیە .لەماوەی جەنگی جیهانی دووه‌مدا ، ڤانگا سەرنجی خەلکی بەلای خۆدا ڕاکێشا و بانگەشەی  ئەوەی دەکرد کە توانای چاککردنەوە و پێشبینی و فاڵچێتی ھەیە. ھەندیک خەڵک سەردانیانکرد ، بەھیوای ئەوەی خزمەکانیان بۆ بدۆزێتەوە کە ئایا مردون یان زیندوون یان شوینی مردنی ئەوانیان پێبڵێت ، لە 8 ئەپرێلی 1942 قەیسەری بولگاریا سەردانیکرد .

لە 10 ی مەی 1942 ، ڤانگا شوی کرد بە دیمیتار گۆستاڤۆ ، سەربازێکی بولگاریبوو ، ھاتبوو بۆ پرسیاری بکوژی براکەی ، ڤانگا په‌یمانی لێوەرگرت کە نابێت تۆڵەی لێبکاتەوە. پێش ئەوەی ھاوسەرگیری بکەن ، پێکەوە چوون بۆ ناوچەی ( پیتریچ ) ، لەوێ باشتر یەکیان ناسی و لە باکوری یۆنان کاتیان بەسەر برد ، ئەو کات لەلایەن بولگاریاوە بەڕێوە دەبرا. دیمیتار توشی ئاڵودەبوونێکی سەختی کحول بوو ، تا لە 1 ی نیسانی 1962 مرد . 



ڤانگا تا دەھات کەسانی پایەدار و خەڵکی سەردانیان دەکرد . لەدوای جەنگی جیھانی دووەمیش ، سیاسیە بولگاریەکان و سەرکردە سۆڤێتیەکان لەوانیش لیۆناید بیرژەنیڤ ، ڕاوێژیان بە ڤانگا دەکرد. لە Rupite کڵێسەیەکی بنیاتنا بەو پارەیەیی دەستی کەوتبوو لە سەردانیکەرانیەوە. ڤانگا لە 11 ی ئۆگەستی 1996  كۆچی دوایی كرد بەھۆی شێرپەنجەی مەمکەوە  مەڕاسیمی ناشتنەکەشی لەناو ئاپۆڕاییەکی جەماوەری دابوو ، ھەروەھا چەندا کەسی پایەداریشی تێدابوو .



کارەکانی :

ڤانگا نەخوێنەوار بوو یان نیمچە نەخوێنەواربوو ، ئەو ھیچ کتێبێکی بەخۆی نەنوسیەوە ، ئەوەشی ھەیە ، ئەوەیە کە وتوێتی یان نوسراوەتەوە لەلایەن لیژنەیەکەوە.  چەندان کتێب نوسراون لەسەر ژیانی ڤانگا ، ئەو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دەتوانێت کاری نائاسایی بکات لەگەڵ بوونەوەری نەبینراو، بەڵام ناتوانێت سەرچاوەکەی بە ڕوونی ڕوونکاتەوە. ئەو دەیگوت ئەو بوونەوەرانە زانیاری پێدەدەن لەبارەی خەڵکەوە ، دەیگوت کات و شوێن بەنسبەت ئەوانەوە گرنگ نیە . دەشی گوت ژیانی ھەمووان وەک فیلم دێنە بەرچاوم ھەر لەو کاتەی لە دایک دەبێت تا دەمرێت ، بەڵام زانینی ئەوەی چی لەسەر جینەکانی نوسراوە لەسەروی تواناکانی ئەوەوەیە.



بەپێی سەرچاوەی  "The Weiser Field Guide to the Paranormal" بێت ، ئەو چه‌ند ھەواڵ و پێشبینیه‌كی داوه‌ ، له‌وانه‌ ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێتی ، و ڕووداوەکەی چڕنۆبێل ، و مردنی ستالین ، و  غه‌رقبوونی ژێر ئاوگەڕی ڕووسی کورسک – Kursk ، ھێرشی 11 سێبتەمبەر ، سەرکەوتنی تۆپالۆڤ لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج و سه‌دان ڕووداو و ده‌ركه‌وته‌ی تر. بەڵام ئەو خەڵکانەی لەنزیک ڤانگاوە دەژیان دەیانگوت زۆرێک لەو شتانەی لەبارەی ڤانگاوە دەوترێت ڕاست نیە و قسەی ھەڵبەستراوە ، ئامانج لێی ناشیرین کردنی ئەو کەسایەتیە بووە .

لە سەره‌تای مانگی ئۆگەستی 1976 ، دوو مانگ پێش مردنی ئەکتەر و گۆرانی بێژی بۆسنەیی Silvana Armenulić ، لە گەشتێکدا بوو بەدەوری بولگاریادا ، بۆیە بڕیارییدا سەردانیکی بابه‌ ڤانکا بکات. بەڵام کۆبوونەوەکەیان زۆر دڵخۆشکەر نەبوو ، ڤانگا پشتی لێکرد و قسەی لەگەڵ نەکرد.



 دوای ماوەیەکی زۆر ھاتە قسە و گوتی : “ ھیچ شتێک پێویست ناکات بیدەی ، من نامەوێت قسەت لەگەڵ کەم ، ئێستاش بڕۆ ، بڕۆ و دوای سێ مانگ تر بگەڕێڕەوە “  ، سیلڤاناش پشتی ھەڵکرد و ڕۆیشت بەرەو دەرگاکە ، لەو کاتەدا ڤانگا پێگووت : ‘ بۆستە .. لە ڕاستیدا ، تۆ ناتوانی بگەڕێیتەوە ، بڕۆ ،بڕۆ . گەر توانیت دوای سێ مانگ بگەڕێتەوە ئەوا بگەڕێرەوە “ ، سیلڤاناش زانیتی کە ھەواڵی مردنی پێدراوە ، بۆیە بەچاوی پڕ گریانەوە ڕۆیشت ، لەدوای دوومانگیش ھەواڵی مردنی بەھۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێلەوە بڵاوبۆیەوە لە 10ی ئۆکتۆبەری 1976 .

سەرچاوەكان :baba-vanga || alamongordo

Tesla



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 47888 جار بینراوه‌
5 مانگ پێشتر - Oct 12 2016 10:59PM

12
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   97
کۆی سه‌ردان:   37173493
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.