»  پشتی سروشت

مادھاوس - Mudhous Mansion

A A A

مادھاوس - Mudhous Mansion خانوێکی گەورەبوو لەدەرەوەی شاری لانکاستەر لە ویلایەتی ئوھایو، بە پێی قسەی لوکالەکانی ئەو ناوچەیەبێت لەدوای شەری ناوخو لە لایەن بەرپرسانی حکومەتەوە دروستکراوە،کە خاوەنی خانوەکە کوییلەکانی لە و خانوەدا ھێشتوتەوە و بە شەوانیش لە خانوچکەیەک زیندانی کردووە.

لەبەر ئەوەی ڕەفتاری ڵەگەڵ کویییلەکانی زور توند و خراب بوە یەکێک لەو کوییلانە ھەستاوە بە لێدانی تونێلێک لە ژێر ئەرزا دوای ماوەیەکی زور لەشەوێکی باراناوی دا کاتێک خاوەنی کوییلەکان و خێزانەکەی لە خەودابوون,کویلەکە تونێلەکەی تەواوکرد و دوای ئەمە ھەر ھەمان کوییلە بو مەبەستی تو ڵە توانی قوفلی دەرگای ژوری خاوەی کوییلەکان بشکێنێت و بە خوی و ھەموو ئەندامانی خێزانەکەی بکوژێت، کە دواتر بو روژی پاشتر ھەموو کوییلەکان ھەڵاتبوون و بێ ئەوەی کەس تاوانبار بکرێت. خانوەکە بە بەتاڵی مایەوە بو ماوەی چەند ساڵێک کە جارجار دراوسێکانی ئەم خانوە ھەستیان بە دەنگی ھاوار و ناڵە دەکرد کە زو رێک لەوان پێیان وابوو خانوەکە داگیرکراوە لەلایەن جنەکانەوە و ھیچ کەسێک توانای ئەوەی نەبو تەنانەت نزیک خانوەکەش بکەوێت.



 دواتر لە ساڵی 1890 دواجار کەسێک ئەم خانوەی کری و لەگەڵ ھاوسەرەکەی و 3 منداڵەکی،دواتر دراوسێکان ئەم خێزانەی بو ماوەیەکی زور لە دەرەوە نەبینی و زور بەلایان نامو بو خێزانێکی پێنج نەفەری ھەموو کاتەکەیان لە ژورەوە بە سەر بەرن، دواجار روژێکیان یەکێک لە دراوسێکان سەیری پەنجەرەی ژوری خەوتنی کرد ھەموو ئەوەی بینی تەنھا شێوەی ئافرەتێک بوو کە کراسێکی تەواو سپی لەبەردابوو کە لە نھومی دووھەمی خانوە ناموکە راوەستابو بێ جوڵە بوو ،دوای ئەوە کاتێک دراوسێکە لە روژی دواتر سەیری پەنجەرەکەی کردەوە ھەمان شێوەی ئافرەتەکەی بینی لە ھەمان شوێن و بە ھەمان جل و بەرگ، دواتر لە روژی دەیەم دراوسێکە راستەوخو پەیوەندی بە پولیسەوە کرد بوو ڵێکوڵینەوە پاشان یە کێ لە پولیسەکان دەرگای خانوەکەی شکاند و چوو ژورە و دواتر چوو بو نھومی دووەم و لەپر بینی ھەر پێنج لە ئەندامانی خێزانەکە بە پەتەوە ھەڵواسراون کە ھەمویان کراسێکی سپیان لەبەر بوو،بویە شێوەی ئەو ژنەی کە دراوسێکە بینی بووی دایکی خێزانەکەبوو کە بو ماوەی دە روژ دەبوو بە پەتەوە ھەڵواسرابوو. دوای ئەم بەسەرھاتە تاکو ئێستاش خانوەکە چوڵە و کەس لێی ناژێت و بە قسەی ھەندێک لە له‌و خه‌ڵكانه‌ی ئەو ناوچەیەبێت تاکو ئێستاش جارجار شێوەی ناموی ئافرەتەکە لە نھومی دووەمی خانوەکە دەردەکەوێ.

ئاماده‌كردنی :  Zhehat Argushi



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 938 جار بینراوه‌
8 مانگ پێشتر - Oct 16 2016 9:21AM

1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   73
کۆی سه‌ردان:   37548282
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.