»  پشتی سروشت

ڕووداوه‌كه‌ی شاری جینا ، 1715 ز

A A A

جوتیارێک بەناوی گەسنەر خەریکی کارکردن بوو لە رەزەکەیدا تاکو بەرھەمەکەی لەبەرامبەر سەرمای دژواری ئەڵمانیا دا بپارێزێ بەڵام شتێک سەرنج راکێشتر لە ھێشوە ترێکان سەرنجی بۆ لای خۆی راکێشا ئێمە لە ناوەرۆک و ناسنامەی ئەو شتەی کە دۆزیویەتیەوە ئاشنا نین جگە لەوەی دراوێکی کۆن پارچەزیوێک یان زێرێک بووە ..بە ھەرحاڵ بە دڵنیایەوە ئەوەندە بەنرخ بوە کە دەست لە کارەکەی ھەڵئەگرێت و بەشوێن ژمارەیەکی زیاتردا دەگەڕێت پشکنینەکەی تا رادەیەک سەرکەوتوبوو توانی دوو سێ پارچەی تر لە رەزەکەیا بدۆزێتەوە ، لەوانەیە " گەسنەر " باوەری بەوە ھێنابێت کە ئەورۆژە رۆژی بەختی ئەوە،بەڵام ئەو بەتەواوی لە ھەڵەدابوو ئەو بارودۆخەی کەھاتە پێشەوە بەنرخی گیانی گوندییەکی تر و زیرەکی عەقڵی قوتابیەکی زانکۆ تەوا وبوو .ھەروەھا ئەم دۆزینەوەیەی ئەو بەخێرای بەرەو مەرگێکی پڕ لەتوندوتیژی لەسەرسورھینەرترین بارودۆخدا کە چاوەرێی نەبووپەلکێشی کردو بوە ھۆی ئەوەی چەند کەسێک بەشێوەیەکی نادیار گیان لەدەست بدەن،ئەودراوانە ئەوەندە شووم بون کە کۆتای نەبوتەنانەت بوە ھۆی دڵەراوکێی دوسێ کەسی تریش بەشێوەیەک ئەو روداوەیان تا کۆتای تەمەنیان لەبیر نەکرد، ئەم بابەتە لەسەر بنەمای وتەکانی ئەوان و چەند شاھیدێکی تر ئامادە کراوە ، له‌ كتێبێكی وونبوی بیانیدا..

گەسنەر کەسێکی سادەبوو ئەو بڕوای بەوە بە ئەم چەند دراوە نابێتە تەواوی ئەوشتە بێت کە لە رەزەکەدا دۆزیبۆیەوە ئەبێت خەزێنەیەک لەپشت ئەم دراوانە بن، بیری ئەکردەوە ئەم خەزێنەیە دەوڵەمەندی ئەکات وە چۆن بتوانێت ئەم خەزێنەیە بدۆزێتەوە، لەسەرەتای سەدەی 18 ی زاینی بروا بە سیحر و جادوو لەبرەودا بوو،ئەلمانیاش لەمە بە دوور نەبوو زۆربەی چاپخانەکانی ئەلمانیا لەبواری بلاوکردنەوەی چەندین کتێب دەربارەی سیحر و جادووبازی و بانگھێشتکردنی روح و شەیتان بازاریان لە برەو دابوو،ئەو کتێبانەی بۆ ساحیرە تازەکان تاوەکو چۆنیەتی ئاشکراکردنی نھێنی ھونەرە قەدەغەکراوەکان فێرکەن، ئێمەدەزانین کە " گەسنەر " یەکێک لەم کتێبانەی ھەبووە کۆمەڵێک لە ئەفسون و تەسلیمەکان لەژێر ناونیشانی [روحی عیرفان] پێدەچوو بەرادەیەکی باش سودی لەو کتێبە وەرگرتبێت بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکەی بە لام بەوجۆرە نا کە پارێزگاری لێ بکات زۆربەی ئەم کتێبانە گرنگیەکی باش بە شوەێنی نھێنی خەزێنەکان دەدەن،لەوکتێبانەدا ھاتوە کە روحەکان پارێزگاری لە خەزێنەکان دەکەن. تێدا زانیاری ھونەری دەدەرێتە خوێنەر کە چۆن بانگھێشتی ئەو جۆرە بونه‌وه‌رانە دەکرێت.

لە بەڵگەنامەکەدا وا دەردەکەوێت کە گەسنەر بەتەواوی بروای بەم جۆرە ئەفسانانە ھەبوە پاش دۆزینەوی ئەو پارچە دراوانە ھیچ ھۆکارێک لە ئارا دانیە بۆ شاردنەوەی ئەم ھەواڵە دڵ خۆشکەرە، ئەم ھەواڵەی لەلای ھاورێیەكی خۆی بە ناوی " ھایشلەر " درکاند ھایشلەریش بروای بە سیحر و جادوو ھەبوو  ھایشلەر کورێکی جادووگه‌ری تازەی ئەناسی بەناوی " ڤیبەر " ھایشلەر گەسنەری بە ڤیبەر ناساند ڤیبەر کتێبی " key of Solomon " کلیلی سلێمان و کتێبی " key to Faust trifold harrow Viking of heel "ھەبوو چاوپێکەوتن لە ژورەکەی " ڤەیبەر " ئەنجام درا کە لەوێدا لاوێکی تر بەناوی " رێشە " لەگەڵی دا دەژیا گەسنەر داوای لەو ساحیربازە تازەکرد کە یارمەتی بدات بەڵام سەرەتا دودڵ بوو تەلیسمەکانی قۆناغی پەیوەندی بە روح چەندین ھەنگاوی قورسی ھەیە ئەو حەزی نەدەکرد ئەو داوایە قبوڵ بکات مەگەر دڵنیا بوایە کە قازنجێکی زۆری دەست دەکەوێت ، گەسنەر بۆ سەلماندنی قسەکانی وتی لە رەزەکەدا روحی پاسەوانی خەزنەکە ھەوڵی داوە رێگەی پێبگرێت و ئەو پارچە خەزنەکانی نیشانی ڤەیبەر دا و قەناعەتی بە ڤیبەر ھێنا سەرئەنجام ڤیبەر رەزامەندی خۆی دەربری بۆ پەیوەندی کردن بە روحەکان و دۆزینەوەی خەزێنەکە لەم قۆناغەدا کەسێکی تر بە ناوی " زینەر " ھاتە ناوەوە ئەو وەک گەسنەر گوندی بوو لەسەر ئەوەی ئەو خاوەنی روەکی " سەگ کووژ " ھاتە نێو روداوەکە " سەگ کووژ " رەگی جۆرە گیایەکە کە بەشێوەیەکی تایبەت ئامادە دەکرێ بەشێوەیەک باسی ئەم ڕوەکە دەکریت کە بە ھەڵتۆقینی سەری رەگی ئەم گیایە مادەیەکی بێھۆشکەری ژەھراوی لێوە دەردەچیت ناوبانگێکی تۆقێنەری لەنێو کتێبە خورافیات و پەرستنەکاندا ھەیە.



ئەوان لەو بڕوایەدان کاتێک ئەم روەکە لەرەگەوە ھەڵدەکێشرێت لەتاو ئازار ھاوار دەکا و ھەر بونەوەرێک گوێی لەم ھاوارە بێت دەست بەجێ دەمرێت،کاتی خۆی سەگیان بەکاردەھێنا بۆ ھەڵکەندنی ئەم جۆرە روەکە سەگەکەیان لە دارەکە دەبەستەوە برسیان دەکرد و خواردنێکیان لە دور دادەنا بۆ ئەوەی سەگەکە بەو پەری ھێزیەوە ئەو دارە رابکێشێت زۆربەی جار سەگەکان بە تۆپیوی ئەدۆزرانەوە پاش ھەڵتەکاندنی روەکەکە لەلایەن سەگەکەوە ئەم جۆرە روەکە بۆ کاروباری سیحربازی بەکار دەھێنرا سەرئەنجام لە شوێنیکی دورلە ناو رەزەکە لە ماڵۆچکه‌یەک بریاریاندا لەوێ گفوگۆ لەگەڵ پاسەوانی خەزێنە بکەن ئەوان لە ئێوارەیکی تاریکدا بە چەندین جۆر دوعا بەره‌و مالۆچکەکە بەڕێکەوتن بەرلەچونە ژورەوە ڤیبەر وشەی " تتراگراماتۆن " ی لەسەر دەرگاکە نووسی بەواتای خواوەند خاوەن دەسەڵات دێت بە خەڵوز ئاگریان کردەوه‌ بازنەیکی جادویان بە دەوری خۆیاندا کێشا و رەگی روەکەکەشیان بەو شێوەیەی کە ویستیان بەکار ھێنا ڤیبەر کتێبەکەی کردەوە و دەستی کرد بە خوێندنەوە بە دەنگی بەرز ڤیبەر توشی سەرگێژبوون ھات و شەپۆلێک تارمای لە ئامێزی گرت دواین شت کە بینی دوو ھاوکارەکەی خۆی بوو کە چیتر بە زیندوی نەیبینینەوە ڤیبەر رۆژێک پێشتر بە ھایشلەری وتبوو کە بەنیازە بچێت بۆ ئەو ماڵۆچکەیە بەڵام ڤیبەر بۆ رۆژی دواتر نەگەرابۆیەوە بۆیە ھیشلەرێش ئەچێت بۆ ئەوێ.

بینی گەسنەر و زینەر ھەردوکیان مردبوون بەلام ڤیبەر گیانی تێدا مابوو قسەی بی سەروپای ئەکرد ، ئەم ھەواڵەی دا بە پۆلیس و پۆلیس سێ پاسەوانی بۆ ئەو مالۆچکەیە دانا بۆ رۆژی دواتر پاسەوانێک مردبوو ئەو دوانەی تریش بێ ھٶش بوون کاتێک بە ئاگا ھاتنەوە بەسەرھاتێکی زۆر تۆقینەریان گێرایەوە دکتۆر " ئی ئیم باتلەر " پرۆفیسۆری بەناوبانگی ئەلمانی دەڵێ بەلگەنامەکان زۆر راستەقینەن و دەبێت بروا بەم روداوە بکەین ،ھەندێک لەو بروایەدابوون کە بە دوکەڵی ئاگرەکە خنکاون بەلام ئەوەی لێرەدا بابەتیکی ترسناک دێتە پێش چاو ئەویە کە ڤیبەر ھەموو لەشی داخکران و سوتاوی پێوە بو لاشەی زینەر جێگەی لێدانی جەڵد و دار و چڕنوکی گەورەی پێوە بوو زمانی ھاتبۆه‌ دەرەوە و ملی خوار بو و سوتاویەکی وا بە ملیەوە بو ھیچ لە سوتانی ئاسای ئەده‌چوو ھیچ کەرستەیەک لەو مالۆچکەیە نەدۆزریەوە کە لە ئەنجامی ئەم جۆرە داخکردنەوانەی ھەبێت، ئیتر ئەگەنە ئەو بروایەی ھیچ ئاژەڵێک ناتوانێت ئاگر یان قامچی بەدەستەوە بگرێت چونکە دەموچاوی زینەر بەشێوەیکی زۆر تۆقێنەرانە سوتێنرا بوو بەلام ئەوەی کە ئاشکرایە ئەم روداوە پەیوەندی بە جیھانێک جیاوازتر لە ئێمەوەیە ھەتا ئیستاش زانست نەیتوانیوە وەڵامێکی دڵنیاکەر سەبارەت بەم ڕووداوە پێشکەش بکات.

Alhezred Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 30594 جار بینراوه‌
6 مانگ پێشتر - Oct 16 2016 10:12AM

1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   78
کۆی سه‌ردان:   37281663
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.