»  پشتی سروشت

ھۆیا باچیو : دارستانێكی ڕاوكراو له‌ ڕۆمانیا !

A A A

دارستانی  ھویا باچیو لە ڕۆمانیا ناوبانگێكی خراپی لەسەرتاسەری جیھاندا بۆ خۆی پەیداکردوە گوندنشینەکان دوردەکەونەوە لێی ئەوانەی ڕووداوی تۆقێنەریان لێ بینیوە ئەم دارستانە بەناوی ئەو شوانەوە ناونراوە کە بە 200 سەر مەڕەوە لەناو دارستانەکەدا دیارنەما، بزانین لەکوێوە دەنگۆکان بڵاوبونەوە. ساڵی 1960 کاتێک خەڵکی ناوچەکە ئەچونە دارستانەکەوە بۆ لێکردنەوەی گیا و توتڕک و ھێنانی چیلکە و دار گوێیان لەدەنگە دەنگێک ئەبووو ھەروەکو ئەوەی لە جیھانێکی تره‌وه‌ بێت ، ترسناکە وات لێده‌کات دڵت خێرا لێبات ئەم دەنگانە لەھی ھیچ ئاژەڵێک ناچن ئەوانیش کەھەمو تەمەنیان لەو ناوچانە بەسەر بردوە باش ئەزانن دەنگی دارستان چۆنە ، ھەنێکیان دڵیان تووشی تێكهه‌ڵان ده‌بێت و سەریان گێژئەخوات پێستیان ئەڕوشێت ئەخورێت پاشان بە پیسی نەخۆش ئەکەون یان گوێیان لەدەنگی پێکەنینی ژنانێک ئەبێت بێ دەنگی دارستانەکە ئەشکێنێت. تۆپێک لە ڕوناکی ئەبینن بەناو دارستانەکەیا ئەڕوات یان سێبەرێک و تارمایەک بەناو دارەکانا ھاتوچۆ ئەکات ، کاتێک ئەو وکەسانە دێنه‌ دەرەوە لە دارستانەکە ھەست بەوە ناکەن لەکەیەوە لەوێن یان ھەر بیریان نیە چیانکردوە لەوێ .

 ئەلیکزاندڕۆ سیفت
، زانایه‌كی بایۆلۆجی بووه‌  یەکێکە لەو کەسانەی ھاتۆته‌ دارستانەکە بۆ لێکۆڵینەوە ، چەند جارێک بەناو دارستانەکەیا گەڕاوە ھەمووجارێکیش ئەو تارماییانەی بینیوە بەڵام گوێی پێ نەیاون و لەسەر ئیشی خۆی بەردەوام بووە ، وه‌ ڕووناکی فڕیوی شێوه‌ ده‌فری بینیوه‌ له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و دارستانه‌ و ووێنەی گرتون. له‌ ساڵی 1968 ئەمیل بارنیا بڕیاریدا پشوەکەی لەو دارستانەدا بەسەر بەرێت ھەرچەنە گوندنشینەکان ئاگاداریان کردەوە کە نەچێت ، به‌ڵام قسه‌كانیانی پشتگوێخست ، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ گەشتە دارستانەکە خۆی ھاوڕێکەی کەوتنە کۆکردنەوەی دار بۆ ئاگرکردنەوە لەوکاتەیا سەری بەرزکردەوەو دەفرێكی فڕیوی بینی کە بە ھێواشی و بێ ئەوەی ھیچ ژاوەژاو یان دەنگێکی لێوەبێ ئەفڕی پاشان بە ستوونی بەرز بویه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمان.



ئەمیل توانی سێ وێنەی دەفرە فڕیوەکە بگرێت ، دوای ئەوەی سەلمێنرا وێنەكانی ڕاستیە ، بە ھەموو جیھاندا بڵاو بوونه‌وه‌ گشت ڕۆژنامە و گۆڤاره‌كان وێنەکەیان بڵاوکردەوە ، ئیتر خەڵک ڕویان کردە دارستانەکە و چەندین جار بەرنامەی تەلەفیزیۆنی و لێکۆڵەرەوەکان ھاتون، خاڵی ھاوبەشی نێوان ئەم دارستانە و سێگۆشەی بەرمۆدا ئەوەیە کە ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لەم دوو شوێنەدا لە کار ئەکەون ، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ هه‌ردوو شوێنێكه‌ تۆپی ڕووناكی بینراوه‌.  گروپێک لە لۆس ئەنجلوسەوە ھاتن بۆ دارستانەکە لەنزیکیوە چەند خێمەیەکیان هه‌ڵدا ، چوارکامێرایان دانا کە ھەر شتێک بجوڵێت و بە بەردەمیدا بڕوات وێنەی ئەگرێت ، ھەر زوو چەند ڕووناکییەکی بینی سێ کەس لەوان بەرەو ڕووناکیەکە چون بەڵام پێش ئەوه‌ی نزیک بنەوە نەمان !! ، ھەر لەوکاتەیا ئامێری خوێندنەوەی تیشکی کارۆموگناتیسیەکە دەستیکرد بە خوێندنەوەیەکی بەرز ،، ڕووناکیەکان دەرکەوتنەوە کەمێک بەرزتر لەدارەکان بوون یەکێک لەگروپەکە کەناوی جۆش بوو لە ھاوڕێکانی ونبوو کاتێک دۆزیانەوە لەسەر زەوی کەوتبوو بورابویه‌وه‌ و ھیچی بیرنەمابوو.



گروپەکە گەڕانەوە و ته‌ماشایی ئەو وێنە و ڤیدۆیانه‌یان ده‌كرد كه‌ تۆماریان كردبوون . لە ھەندێكياندا چەند شێوەیه‌کی بوونه‌وه‌ری نامۆ ، وه‌كو بوونه‌وه‌رانی پشتی سروشت ده‌ركه‌وتن  لەگەڵ تۆپە ڕوناکیەکاندا بەڵام لەبەر خراپی کەش و ھەوا جوان دیار نین پێیا سەیربوو چونکە کاتێک ئەوان لەوێبوون کەش و ھەوا زۆر ئاسای بوو.

نمونەیەکیان لە بازنەکەی دارستانەکە ھێنابوو لەگەڵ خۆیان...با باسێکی ئەم بازنەیەش بکەین :

لە ناو دارستانەکە زەویەکی بازنەی ھەیە کە ھیچ درختێکی تیاناڕوێت زۆربەی ڕوداوەکانیش لێرەیا ڕوئەیەن تا ئێستا چەندین جار لێکۆڵینەوە بۆ گڵەکەی کراوە و زاناکان نازانن بۆ ھیچ ڕوەکێکی لێناڕوێت چونکە ھیچ کێشەیەکی نیە وەکو گڵی شوێنەکانی کەی دارستانەکەیە بەڵام بۆ لە چوار دەوریدا درخەتی پڕ و بەرز ھەن  بەڵام لەو بازنەیەدا نیە ، خەڵکی گوندەکە باسی کچێکی  پێنج ساڵانە ئەکەن کە چۆتە دارستانەکەوە دیار نەماوە دوای پێنج ساڵ کچەکە لە دارستانەکە دێته‌ دەرەوە ھەمان ئەو جلانەی لەبەردابوو ھیج گەورە نەبووبوو ھەر وەکو ئەوەی ڕۆژێک لە تەمەنی نەڕۆشتبێت جلەکانی پەڵەیەکی بچووکیشی پێوەنەبوو ھەروەکو ئەوەی لای ئەو کات وەستابێت...!

ئاماده‌كار و نێره‌ر : ڕێگا جلال

سه‌رچاوه‌ : hoiabaciuforest || hoiabaciuforest || the-line-up



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 28597 جار بینراوه‌
8 مانگ پێشتر - Oct 28 2016 9:53PM

1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   89
کۆی سه‌ردان:   37548298
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.