»  جیهان

ئێستا فلیپین مەیدانی جەنگی مردن و ژیانە !

A A A

دوای ئەوەی لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن ، ڕۆدریگۆ دیوتێرت سەرۆکی ئێستای فلیپین ڕایگەیاند کە ئەگەر ببێتەوه‌ سەرۆک ، ئەوا یەکەم کاری بریتی دەبێت لە پاکتاوکردنی فلیپین لە ماددە بێھۆشکەرەکان . لەم ماوەیەی رابردوودا بە فەرمانی سەرۆکی فلیپین دەستکرا بە پاکتاوکردن و خاوێنکردنەوەی فلیپین لە ماددەی ھۆشبەر و چەندین ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی توند و بەھێز دەستیان پێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. بەڵام ئەوەی لێرە جێگای ئاماژەیە ئەوەیە کە سەرۆکی فلیپین فەرمانی کردووە بە کوشتنی ئەو کەسانەی کە ماددەی ھۆشبەر بەکار دەھێنن. بەشێوەیەک کە گەر خۆ بەدەست دانەوەیەک نەبوو بەبێ ھیچ شتێک ئەبێ کەسەکە بکوژرێت. 



 تاوەکو ئێستا زیاتر لە 4700  کەس کوژراوه‌.  ھێزیکی تایبەت دروستکراوە بەناوی ( Oplan Double Barrel ) کە کاری تەنھا دەستگیرکردن و لە ناوبردنی ئەو کەسانەیە کە ماددەی بێھۆشکەر بەکار دەھێنن و بازرگانی پێوە دەکەن. نزیکەی 752 ھەزار کەس خۆی بەدەستەوە داوە و کە 54 ھەزار کەسیان کاریان بڵاوکردنەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بووە لە فلیپیندا.  نزیکەی 2766 کەس دەردەکەوێت کە بەبێ ھۆ کوژرا بێت و لە چەند رۆژێکی ڕابروودا مندالێکی 5 ساڵان و کچێکی 17 ساڵان کوژراون .



ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا چەندین جار حوکمەتی فلیپینی ئاگادار كردته‌وه‌ کە ئەم کارە رابگرن و چیتر خەڵکی تر نەکوژرێت و دەستگیر نەکرێن . بەڵام وەلامی سەرۆکی ئەو وڵاتە جگە لە چەندین ووشەی خراپ و نەشیا و بە ئۆباما کە پێ ووت " کوڕی .....".

ڕۆدریگۆ دیوتێرت گووتی : ( ئەوان باجی خۆیان دەدەن لەکاتی خۆیدا ، و من لەگەڵ خەڵک نان دەخۆم بەڵام گەر ئێوە بێزارم بكه‌ن بکەن ئەوا ھەر ھەمووشتان بە زیندووی ئەخۆم .) ھەروەھا گووتی : ( یان وەکو منتان لێدێت یان ھەر ھەمووتان ئەکوژم ). ئەمریکاشی بە وڵاتێکی گەمژە ناوبرد ! ، وڵاتی فلیپین وەک کلیلێک وایە بۆ ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی ھێزەکانی سوپای چین لە دەریادا.

Reko Maxwell

سه‌رچاوه‌ و زانیاری زیاتر : rappler



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 16616 جار بینراوه‌
4 مانگ پێشتر - Oct 30 2016 10:31PM

12
له‌سه‌رهێڵ:   160
کۆی سه‌ردان:   37029615
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.