»  ناوداران

چارلز داروین - Charles Darwin

A A A

چارلس داروین سروشتزان و جیۆلۆجێستی ئینگلیز بوو، لە 12ی فێبریوه‌ری 1809 لە لە شارۆچکەیەکی بچووکی بازرگانی لە شروسبێری لە دایکبووە ئەو دووەم بچوکترین منداڵ بوو لە شەش منداڵدا باوکی داروین Dr. R.W. Darwin پزیشک بوو وە باپیری داروین Dr. Erasmus Darwin ڕووەک ناسێکی بەناوبانگ بوو، دایکی داروین Susanna کۆچی دوایی کرد کاتێک داروین تەمەنی 8 ساڵ بوو، داروین ھەر لە منداڵیەوە ئاشقی سروشت بوو، لە ئۆکتۆبەری 1825 لە تەمەنی 16 ساڵیدا لەگەڵ براکەی Erasmus ناونوس کرا بۆ خوێندن لە زانکۆی ئیدینبرا، دوای دوو ساڵ بوو بە قوتابی لە کۆلێژی کریست لە کامبریدج، باوکی ئەیویست داروین وەک خۆی ببێتە پزیشک بەڵام داروین بە بینینی دیمەنی خوێن دڵی تێکەچوو، بۆیە باوکی پێشنیاری ئەوەی کرد ببێتە قەشە بەڵام داروین ھیچ یەکێکی لەمانە نەئەویست، ئەو ئاشقی
سروشت بوو، بۆیە ویستی لەسەر مێژووی سروشت کار بکا.

Dr. R.W. Darwin



داروين گەشتێکی دەریایی بە دەوری جیھان کردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ گەڕان و کارکردن لەسەر شێوەکان - specimens ئەمە ئیلھام بەخش بوو بۆ داڕشتنی بیردۆزێك کە بیردۆزی پەرەسەندن - theory of evolution بووە، لە ماوەی گەشتەکە داروین توانی چەندین جۆری جیاواز کۆبکاتەوە لە باڵندە و ڕووەک و فۆسڵ ( پاشماوەی بەبەردبوو ) بۆ گەڕان و کۆکردنەوەی زانیاری و تاقیکردنەوە لەسەری، تێبینی کرد لێکچوون و گونجانێک ھەیە لە پرێنسیپەکانی ڕووەکزانی و گیانەوەرناسی و زەویناسی (جیۆلۆجی)، وە دوورگەکانی زەریای ھێمن و Galapagos Archipelago لە باشووری ئەفریقا گرینگیەکی تایبەتیان ھەبوو لای چارلز داروین، بینینی سروشت و گەڕان ھۆکارێکی گەورە بوو بۆ داڕشتنی قۆناغەکانی ھەڵبژاردنی سروشتی - natural selection، دوای گەڕانەوەی بۆ ئینگلتەڕا لە 1836 داروین کۆمەڵێک لە بیرۆکە و دۆزینەوەکانی بڵاوکردەوە، بۆیە لە ساڵی 1859 کتێبی بنچینەی جۆرەکان - the origin of species ی بڵاوکردەوە.



لە 18ی حوزەیرانی ساڵی 1858 نامەیەکی تایبەت گەیشتە خانووی داوون ھاوس لە ناوچەی کەنت لە بەریتانیا، ئەو نامەیە بۆ چارلس داروین ھاتبوو لە لایەن ھاوڕێیەکی دوورە دەستی بە ناوی ئەلفرێد ڕاسڵ ، ئەلفرێد لە نامەکەدا زۆر بە ڕاستەوخۆیی ھۆکاری ھاتنە کایەی زیندەوەرانی شیکردەوە بە واتای ھەڵبژاردنی سروشتی، ئەمە وەک بنەمایەک بوو بۆ گۆڕانکاری پەیدابوونی جۆرەکان، وەڵەس داوای کرد داروین ئەم ئایدیایە بە کۆمەڵگەی زانست بگەیەنێ، ئەمە داروینی. ھەژاند، چونکە ھەمان بیرۆکە و ھەمان شێوازی بیرکردنەوەی ھەبوو کە ماوەیەکی دوورودرێژ بوو مێشکی سەرقاڵ کردبوو، ماوەی بیست ساڵ خەریکی بوو، داروین فشاری زۆری لەسەر بوو لە لایەک تەندروستی منداڵەکەی خراپ بوو لە لایەک بەرھەمی ماندووبوونی چەندین ساڵەی گەڕان و لێکۆڵینەوە لە سروشتی ژیان لەبەرچاو ون دەبوو دوای خوێندنەوەی نامەکە داروین بە بێ دواخستن پەیوەندی بە ھەردوو ھاوڕێ و زانای ناودار چارلز لایال و جۆسێف ھووکە کرد، تا لەم بارەیەوە ڕێنمایی بکەن و چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە، ئەم ھەستانەی داروین جێگای سەرسوڕمان نین، چونکە وەک خۆی وەصفی ئەو نامەیەی ئه‌لفرێد دەکات دەڵێت: ( ھەموو سەروەری یەکەم کەسبوونم تێک دەشکێنێ )، بەھەرحاڵ دوای ساڵێک لەم نامەیە داروین کتێبی (بنچینه‌ی جۆرەکان - the origin of species) بە چاپ گەیاند.

Alfred Russel Wallace



لە ڕاستیدا داروین یەکەم کەس نەبوو باسی په‌ره‌سه‌ندنی کردبێت لە پێش ئەو دەیان و سه‌دان بیرمەند و زانا به‌ سه‌دان ساڵ و زیاتر له‌ 1000 ساڵ پێش ئه‌و لێکۆڵینەوەیان لەسەری کردووە، بەڵام داروین شتەگەلێکی مەزنی ئەنجام دا بە ھێنانە کایەی ئەم بیردۆزە و کۆکردنەوەی ھەموو بیرۆكه‌كان لە یەک بیردۆز واتا داروین میکانیزمی پەرەسەندنی بە جوانترین شێوە باس کرد وەک بیردۆزێك نا بەڵکو وەک ڕاستیه‌ك - Fact ، سروشتزانەکان بڕوایان وابوو جۆرەکان لە سەرەتای جیھان ھاتبن یاخود لە سەرووی مێژووە سروشتیەکانەوە ھاتوون، یاخود بیر و باوەڕێکی تر ھەبوو کە زیندەوەران بەھەمان شێوە ئەمێننەوە بەبێ گۆڕان، بەڵام داروین ھات جوانترین بیردۆزی پێشکەش کرد.

ھەڵە تێگەیشتنی زۆر ھەیە لەسەر داروین و بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن ، گرینگترین شت ئەوەیە بزانیت کە داروین ھەرگیز نەیوتوە مرۆڤ لە مەیمونەوە ھاتووە تەنانەت لە کتێبەکانیشی ھەرگیز باسی نەژادی مرۆڤی نەکردووە بەڵکو بەشێوەیەکی گشتی باسی بنچینەی جۆرەکانی کردووە بە واتای ھەڵبژاردنی سروشتی، واتا بە کورتی ئەم قسەیە درۆیەکی شاخدارە بە دەمی داروین ھەڵبەستراوە، لە لایەک زۆرێک ئەڵێن پەرەسەندن بیردۆزێکی نەسەلمێنراوە، ئەمە زۆر ھەڵەیە چونکە بیردۆز بەبێ سەلماندن پێی ناڵێن بیردۆز لە لایەکیش په‌ره‌سه‌ندن لە قاڵبی بیردۆز دەرھاتووە بووەتە فاکت، واتا بە ھیچ شێوەیەک ڕەت ناکرێتەوە چونکە بەڵگەی ئێجگار بەھێزی ھەیە کە بەڵگەی لە زانستەکانی ئیمبریۆلۆجی (کۆرپەلەزانی) و جینات و فۆسڵ و ھۆمۆلۆجی (مرۆڤناسی) و ھاوبەشی لە جین و جینەتیک کۆد و زۆر بەڵگەی تری لە نێو زانستەکانی بایۆلۆجی و جیۆلۆجی ھەیە کە ڕەت کردنەوەیان ئەستەمە.  داروین لە 19 ی ئەپرێلی 1882 لە لەندەن کۆچی دوایی کرد، ھەرچەند ئەو مرد بەڵام جوانترین بیردۆزی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد.

ئاماده‌كار و نێره‌ر : Sarchl F. Rwandzy

كتێبه‌كه‌ی داروین به‌ پی دی ئێف : darwin-online.org.uk
سه‌رچاوه‌ : biography



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 7412 جار بینراوه‌
5 مانگ پێشتر - Nov 1 2016 10:06PM

12
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   115
کۆی سه‌ردان:   37173515
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.