»  16 راستی

16 ڕاستی ده‌رباره‌ی ماره‌كان - Snakes

A A A

1- سەری لێکراوەی مارێکی مردوو ھێشتا توانای گەستنی ھەیە ! ، ھەتا پاش چەند کاتژمێرێکیش لە مردنی. وە عادەتەن ئەم جۆرە گەستنانە ڕێژەیەکی زیاتر لە ژەھری تێدایە بۆیە ووریا بە..!

2- مارەکان لە ھەموو شوێنێکی سەر زەویدا دەژین ، تەنھا ئایسەلندا و ئیرلەندا و نیوزلەندا و باکوور و باشووری پۆڵس نەبێت. زیاتر لە 3000 جۆریان ھەیە ، ھەموویان کووژەر نین ، زیاتر لە 725 جۆریان بکوژ و سامناکن ، بە لایەنی کەمەوە 250 جۆریان لە مارە کوشندە و ژەھراویەکانن کە دەتوانن مرۆڤێک بە یەک گەستن بدان بکوژن.

3- ھەتا لەشی مارێک گەرمتر بێت ، ئەوا خێراتر دەتوانێ نێچیرەکەی ھەزم بکات (شی بکاتەوە). بە شێوەیەکی گشتی لە زۆرینەی مارەکاندا ماوەی 3 بۆ 5 ڕۆژی پێدەچێت تا نێچیرەکەی ھەزم دەکات. بۆ مارە گەورەکانیش وەکو ئاناکۆندا ، دەشێ ھەزم کردنی نێچیرەکەی 1 ھەفتەی پێ بچێت.

4- ماری ناسراو بە Boa constrictors ، خاوەنی تایبەتمەندیەکی بزێو و سەرنجڕاکێشە ئەویش چاودێریکردن و ھەستیارە لەسەر لێدانی دڵی نێچیرەکەی ! ، ئەگەر ھاتوو مارێکی بۆوا تۆی کردە نێچیر و خۆی لە دەوری لاشەت لول کرد ئەوا ناتوانی خۆت بە مردوو پیشان بدەی چونکە ئەو ھەستیارە بەرامبەر لێدانی دڵت !. توێژەران لە کۆلێجی Dickinson تاقیکردنەوەیەکیان کرد لەسەر ئەم مارە ، مشکێکی مردوویان ھێناو ئامرازێکی ئەلیکترۆنی بچووکیان لەسەر جەستی جێگیرکرد کە ئامرازەکە لێدانی دڵی دەستکردی بەرھەمدەھێنا ، چاودێری مارەکە کرا وازی لە مشکەکە ھێنا کاتێک ھەستی کرد بە تەواوی لێدانی دڵی مشکەکە وەستاوە (ئامرازە دەستکردەکە لێی دەدا) ، وە ئەگەر لێدانی دڵەکەش بۆ ماوەی 20 خولەک بەردەوام بوایە ئەوا مارەکە وازی دەھێنا چونکە دەیزانی ناتوانێ نێچیرەکە بخنێکێنت. ئەمەش پیشانیدا کە مارەکە دەتوانێ ھەست بە لێدانی دڵ بکات.



5- ماری ژاپۆنی ناسراو بە یاماکاگاشی لە بنەڕەتدا ژەھراوی نین ، بەڵام ژەھر لە بۆقێکی ژەھراویان دەبەن یاخود بڵێین لە بۆقەکە قەرزی دەکەن پاش ئەوەی بۆقەکە دەکاتە نێچیر و دەیخوات ئەوا ژەھری لەشی بۆقەکە لە ناو ناوچەی دوو گڵاندی بەشی دوای ملیان زەخیرە دەکەن. ژەھرەکە ناوبراوە بە  ‘bufadienolides’ ، ئەم مارە زۆر زیرەکانە ڕەفتار لەگەڵ ژەھرەکە دەکات ، ھەتا گۆڕانکاری لە ژەھرەکە دەکات بۆ ئەوەی کاریگەرتر و چووستتر بێت ، ئەگەر ھاتوو مارەکە مرۆڤ بگەزێ ئەوا تووشی سەکتەی دڵی دەکات و وە ھەناسەدانی تووند دەکات دەشێ لەو حاڵەتانەشدا بمرێت.



6- لە ڤێتنام دەتوانی بچیتە ڕێستۆرانتی مار ، لەوێ ژەمەکان بریتین لە گۆشتی مار ، وە دەتوانی داوای شەرابی سووری خوێنی ماریش بکەیت. خزمەتکارەکە ڕاستەوخۆ مارێکی کۆبرات بۆ دێنێت و سەری دەبڕێت له‌ به‌رده‌مت پاشان خوێنی لەشی مارەکە دەڕژێنێتە ناو پەرداخێک و پاشان سەری پەرداخەکە دەنێتەوە و دڵی مارەکەش دەخاتە سەر پەرداخەکە کە ھێشتا لێدەدات. بەو شێوەی شەرابی سووری خوێنی مار دەخۆیتەوە..!

7- پێش ئەوەی دژە ژەھر دابھێنرێت ، ئەگەر ماری ڕەشی مامبا کەسێکی بگەستایە ئەوا ئەگەری مردنی کەسەکە لە %100 بوو ، لە ماوەی 20 خولەک کەسی گەستراوی دەکووشت.

8- بۆ خۆپاراستن و دوور خستنەوەی دڕندەکان لە خۆی ، ھەندێ جۆری ماری دەتوانن ھەرکاتێک بیان ئەوێت پیسای بکەن ، پاشان لەشی خۆیان پیس دەکەن بۆ ئەوەی بۆنێکی ناخۆش لە لەشیان بێت بەمەش وا دەکاتە دڕندەکە لێیان ڕاکات.

9- پێشکەوتووترین جۆرەکانی مارە لە جیھاندا باوەڕوایە بریتی بێت لە مارەکانی بلاک مامبا. ئەم مارە خاوەنی پێشکەوتووترین سیستەمی ئامادەکاری ژەھر و گەستنە ، بەراورد بە ھەموو جۆرەکانی تری ماری سەر زەوی. دەتوانێ بەسەر یەکەوە 12 جار نێچیرێک بگەزێ و لە ھەر 12 جارەکەش ژەھر فرێبدات ، لەگەڵ ئەوەی تەنھا یەک گەستنی بەسە بۆ کووشتنی پیاوێک. جۆرێکی تری ماریش بە ناوی تایپانی سەرزەوی ، بە ژەھراویترین مار دانراوە ، مانای وایە ژەھرەکە زۆر ژەھراوی و تووندە وە لە کاتی گەستن زۆرترین ژەھر دەڕژێنێتە لەشی نێچیری گەستراوە. ئەو ژەھرەی لەیەک گەستندا فڕێی دەدات بەسە بۆ کووشتنی 80 پیاو..!



10- ئەی چی دەربارەی خێراترین ماری ھێرشبەر لە جیھاندا ؟ ماری Acanthophis وە ناسراویشە بە Death adder ، خاوەنی گەورەترین خێرایی ھێرشکردنە لە نێوان ھەموو مارەکانی جیھاندا ، ھێرش دەکات ، ژەھرەکە فڕێدەداتە لەشی نێچیرەکە ، دەگەڕێتەوە دواوە ە ھەموو ئەمانە لە ماوەی 0.15 چرکەدا !!..

11- سرووشتناس Paul Rosolie ، ھەوڵیدا یەکەم کەس بێت کە ڕزگاری ببێت گەر ھاتوو مارێک قووتی بدات ، ئەویش لە لایەن مارێکی ئاناکۆندا لە ساڵی 2014. ڕۆسڵی جلێکی تایبەتی لە ڕیشاڵی کاربۆن دروستکراوی لەبەر کردبوو ، ئامێری سیستەمی ھەناسەدانی پێوە پەیوەست کرابوو ، کامێرا ، وە سیستەمی پەیوەندی ، بەڵام لە کاتی تۆمارکردنی ھەوڵەکەی ئەوا پەشیمان بوویەوە چونکە مارەکە لەو ساتەی خۆی پێچابوو بە دەوری لەشیدا خەریکی بوو شانێکی تێکبشکێنێ.



12- لە کاتێکدا مارە بچووکەکان ، ئەو مارانەی لەسەر ڕووەکەکان دژین یا بە زەویدا دەخشێن زمانیان بەکاردێنن بۆ شوێنکەوتنی ئاڕاستەی ڕۆشتنی نێچیرێک (وەکو : جاڵجاڵۆکە و باڵدارەکان و مارە ووردەکان). بەڵام مارە گەورەکان ، وەکو ماری بۆوا ، ئۆرگانی ھەستەوەری گەرمیان ھەیە کە ناودەبرێت بە (lip) کە دەکەوێتە ناو لمۆزەکانیان ، بەھۆی گەرمی لەشی نێچیرەکەوە شوێنی دەکەون.

13- مارەکان حەز دەکەن لەسەر ڕێگاکان و ناوچە بەردینەکان بمێننەوە ، چونکە بەرد و ماددە سەختەکان گەرمی خۆر وەردەگر و ماریش حەزی بە گەرمی دەکات و لاشەی خۆی گەرم دەکاتەوە. بە گەرم بوونی لاشەی جووڵە و چالاکی خێراتر دەبێت. ئەگەر پلەی گەرمی نزم بێتەوە بۆ ژێر 10 پلەی سیلیزی ئەوا لەشی مار لەو پلەدا بە ڕێکوپێکی کار ناکات.

14- ماری پاشای کۆبرا وا دانراوە یەکێک بێت لە زیرەکترین مارەکان ، ڕەوشتی جیاوازی ھەیە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی مارەکان ، زۆرێک لە مارەکان گرنگی بە ھێلە و وەچەکانیان نادەن ، بەڵام پاشای کۆبرا زۆر وریان چونکە بەرگری و پارێزگاری دەکەن لە ھێلکەکانیان لە دوژمنەکان.

15- ووشەی کۆبرا (cobra) بە مانایی (hooded) دێت ، واتە شتێک وەکو کڵاو ، ھەندێ ماری کۆبرا لە پشتی ئەم کڵاوە دیمەنێک ھەیە کە وەکو دوو چاو وایە ، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە پشتیشەوە ھەر بە بەھێز و ترسێنەر دەرکەون !!.



16- گەورەترین پەیکەری بە بەردبووی مار تا ئێستا دۆزرابێتەوە ، ناسراوە بە Titanoboa ، لێکۆڵینەوەکان دەڵێن بە نزیکەی 60 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە ، درێژیشی گەشتۆتە 15 مەتر ، وە کێشی ھیندەی 20 کەسی پێگەشتوو بووە ، کیسەڵی گەورە و تیمساحی ڕاو کردوە.

Maxwell

سه‌رچاوه‌ :wonderslist || factretriever



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 30756 جار بینراوه‌
3 مانگ پێشتر - Nov 8 2016 7:47PM

1