»  جیهان

لیستی 10 گه‌وره‌ترین سه‌گی جیهان

A A A

جاران ، قەبارەی گەورە و بەھێزی یەکێک بوو لەو ھۆکارانەی سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشا تاوەکو سەگ ماڵی بکەن ، ئەوانیش دەبوونە پارێزەرێک بۆ کەسانی ترسنۆک و ڕاوچیە لێھاتووەکان . بەم پێیەش لەجیھاندا و بەدرێژایی سەدەکان چەندان جۆری سەگی زلە ھەبوون . بەڵام ، لەئێستادا ، ھیچ پێوەرێکی فەڕمی لە جیھاندا نیە ، تا سەگی زلە جیا بکاتەوە ، بەڵام زۆرێک دەڵێن گەر کێشی لەسەروی 45 کگم بوو ئەوا زلەیە . بەپێی کێش و درێژییان بێت چەندان جۆری جیاواز سەگ ھەن ، ھەندێکیان قەڵە و قورس بوون ، ھەندیکیتریشیان لاواز و ھەزەلین . قورسترین سەگ تاوەکو ئێستا سەگی « سانت بێرنارد » بوو ، ناویشی « بنیدیکت »بوو ، کێشی 166 کگم بوو . لەگەڵ ئەوەش ، سەرەڕای ئەو لاشە ھەڕەشە ئامێزەیان ، بەڵام زۆر جۆری سەگە زلەکان نەرموونیان و تەمەڵن ، ئەمەش وای لێکردوون ببن بە ئاژەڵی ماڵی . گەر دەتەوێت سەگێک ماڵی بکەیت ئەوا سەرەتا لەم 10 جۆرەی سەگ بڕوانە :

10- سەگی شوانی قەواقازی - Caucasian shepherd dog :
ئەم سەگە زۆر باوە لە ڕوسیا و ئەرمینیا و ئازرباینجان و جۆرجیا و ناوچەی قەوقازی باکور، ئەم جۆرە سەگە بەرزیەکەی 70 سم و گەماڵەکەشی 75 سم ، بێگومان ئەم سەگەش ھەڵناگیرێن لەبەر قورسی .



9- ماستیفی ئنگلیزی - English mastiff :

ئەمە یەکێکە لە گەورەترین جۆرەکانی سەگ لە جیھاندا ، بەتایبەتی لە ڕووی لاشەییەوە ، یەکەم ناوھێنانی ئەم سەگەش دەگەڕیتەوە بە سەدەی 6ی پ.ز . کاتێک ڕۆمانیەکان ھێرشیان کردە سەر ئنگلنتەڕا ، ئەم سەگە سەرنجی قەیسەری بۆ خۆی راکێشا ، گەماڵەکەی 113 کگم ، بەڵام قورسترین سەگی لەم جۆرە کێشی گەیشتۆتە 156 کگم و ناوی ( زۆربا ) بووە ، ئەو کات قورسترین و گەورەترین سەگ بووە .



8- نیوفاونلاند - Newfoundland :
ئەم سەگە زیاتر بۆ ڕاوکردن بەکاردێت ، چونکە زلەیە و زیرەکە و دەتوانێت مەلە بکات . زۆرجار ئەم سەگە ڕەشە ، بەڵام ھەندێجار ڕێکەوتیش دەکات کە قاوەی یان خۆڵەمێشی و سپی بێت . گەماڵی ئەم جۆرە سەگە 90کگم ، قورسترین کێشیشی کە تائێستا تۆمارکرابێت 120 کگم بووه‌ .



7- کۆمۆندۆر- Komondor:
ئەم سەگە زۆر بەھێزە