»  16 راستی

16 ڕاستی ده‌رباره‌ی هه‌وره‌بروسكه‌ - Lightning

A A A

1- ئەو ووزە ئێجگار گەرمیەی لە ئەنجامی ھەورەبروسکەوە دێتە کایەوە ، وا لە ھەوای دەوروبەری دەکات کە بە شێوەیەکی زۆر خێرا فراوان بێت ، بەمەش دەنگ و ناڵەیەکی بەھێز شەپۆلاوی بەرھەم دێت تۆش گوێت لێی دەبێت ئەمە ئەوەیە کە ناودەبرێت بە گرمەی ھەور.

2- گەردەلولی بروسکاوی تیرەکەی دەگاتە 15 میل وە ماوەی گەردەلولە بروسکاویەکە بە تێکڕا 30 خولەک دەخایەنێت. لە ئێستاشدا بە نزیکەی لە ھەموو جیھان 1800 گەردەلولی بروسکە ڕوودەدەن ، ساڵانەش دەکاتە نزیکەی 16 ملیۆن.

3- کاتێک لێدانی ھەورەبروسکە ڕوودەدات ، کونێک لە ھەوادا دروست دەکات کە پێی دەوترێت کەناڵ  - channel ، پاش ئەوەی بروسکەکە نامێنێت ئەوا کونەکە دادەمرکێتەوە و دەڕووخێت. ئەو دەنگەی کە دەیبیستی پاش ئەوەی کونەکە دەڕووخێت ئەمیش ناو دەبرێت بە گرمەی ھەور.



4- بۆ ئەوەی بزانی شوێنی ڕوودانی ھەورەبروسکەکە چەندە نزیکەوە لێتەوە ، ئەوا چرکەی نێوان ڕووناکیەکە و گرمەی ھەورەکە بژمێرە ، ھەر چرکەیەک ھاوتایی دووری 300 مەترە ، بەمەش دەزانی چەندە ھەورەبروسکەکە لێتەوە دوورە.

5- زیاتر لە 2000 ساڵ لەمەوبە ، فەیلەسوفەکان باوەڕیان وابوو کە گرمەی ھەور ڕوودەدات لە ئەنجامی پێداکێشان و تێکەڵبوونی ھەورەکان.

6- لێدانی ھەورەبروسکە دەتوانێ درەخت بتەقێنێتەوە ، ئەندێشە بکە 15 ملیۆن ڤۆڵتی کارەبایی بە ناو درەختێکدا تێپەڕ ببێت ! گەرمیەگی ئێجگار بەرز بە ناو درەختەکەدا تێپەڕ دەبێت ، خانە و پێکھاتەکانی درەختەکە دەگەیەنێتە ئاستێکی گەورەی گەرمی پاشان ھەڵمی لێھەڵدەستێنێ و دەیتەقێنێتەوە.



7- شانسی ئەوەی تووشی لێدانی ھەورەبروسکە ببیتەوە لە ژیانتدا بریتیە لە 1 لە نێوان 12000 ، وە ئەو کەسانەی زۆر لە ھەورەبروسکە دەترسن ئەوا پێینان دەوترێت تووشی astraphobia  بوون ، کە لە ئەمریکا ئەم ڕێژەیە زۆرە. بەڵام زانایان دەڵێن بەھۆی گۆڕانی کەش و ھەوا دەشێ تا ساڵی 2010 ئەگەری بەرکەوتنت بە ھەورە بروسکە ببێتە 1 لە نێوان 8000.

8- کاتێک ھەورەبروسکە لە کەسێک دەدات یاخود لە نزیکیەوە دەدات ئەوا لە زۆینەی کاتدا مێشکی تووشی زیان دەبێت بەراورد بە سووتانی لەشی.

9- ناڵەی ھەورەبروسکە 120 دێسیبێل تۆمار دەکات ، ئەگەر بۆ ماوەی 3 خولەک ھەورەبروسکە بەردەوام بێت ئەوا زیانی گەورە بە گوێچکەی ناوەڕاست دەگەیەنێت. ئەمەش دەبێتە ھۆکاری ژاوەژاوی یەکجاری لە گوێچکەدا تا توانای بیستنت نامێنێت (کەڕ و کاس دەبیت).



10- لە ئۆگەستی ساڵی 1771 ، کرێکارێکی سکۆتلەندی کە بۆ ماوەی 20 ساڵ توانای بیستنی نەمابوو ، دەڵێن توانی بیستنی بۆ گەڕایەوە پاش ئەوەی تووشی لێدانی ھەورەبروسکە بویەوە.

11- ھەورەبروسکە لە کاتی ڕوودانی گەرمیەکی گەورە لە ھەوادا دروستدەکات ، ھەوای دەوروبەری پلەی گەرمی دەگاتە ھەزاران پلەی سیلیزی ، خودی ڕووناکی بروسکەکەش پلەی گەرمی دەگاتە 30000 پلەی سیلیزی ، ئەمەش پلەیەکی گەرمیە کە 5 ھێندەی سەر ڕووی خۆر گەرمترە.

12- لە ساڵی 2008 ھەوره‌بروسكه‌یه‌ك کێشای بە یاریگایەکی تۆپی پێ لە کۆماری کۆنگۆ لە کاتی یەکێک لە یاریەکاندا ، ئەوەی لێرەدا سەیر بوو ئەم ھەورەبروسكه‌ ھەموو یاریزانەکانی یەکێك لە تیمه‌كه‌ی کووشت لە کاتێکدا تیمی بەرامبەری کەسیان تووشی زیان نه‌بوون  و ڕزگاریان بوو.

13- شۆفێری بارهه‌ڵگرێك به‌ ناوی ئه‌دوین ڕۆبنسن له‌ ڕووداوێكی پێداكێشان بینای چاوه‌كانی له‌ ده‌ستدا له‌ ساڵی 1971 ، به‌ڵام پاش 9 ساڵ بینایی بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی تووشی لێدانێكی هه‌وره‌بروسكه‌ بویه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ نزیك دره‌ختێكه‌وه‌ كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی نزیك بوو. پاش ئه‌وه‌ی بر لێدانه‌كه‌ كه‌وت ڕاسته‌وخۆ ڕۆبنسنی كێشا به‌ زه‌ویدا و بۆ ماوه‌ی  20 خوله‌ك له‌ هۆش خۆی چوو و پاشان به‌ ئاگا هاته‌وه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌كی ماندوو و شه‌كه‌ت چویه‌وه‌ ماله‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی بینی ، ئێواره‌كه‌ی بینایی چاوه‌كانی ورده‌ ورده‌ ڕوون بوویه‌وه‌ ، تا وای لێهات ده‌یتوانی به‌ ئاسایی بخوێنێته‌وه‌ ، پزیشكه‌كانیش هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كیان نیه‌ ، ده‌ڵێن موعجیزه‌ بووه‌.



14- ئه‌گه‌ر هه‌وره‌بروسكه‌ بكێشێت به‌ كه‌نارێكی لمیدا ، ئه‌وا ده‌توانێ بڕێكی بچووك له‌ لمه‌كه‌ بگۆڕێت بۆ ته‌نێكی شێوه‌ سه‌هۆڵی سه‌خت كه‌ له‌ شووشه‌ ده‌چێت ، ناوده‌برێت به‌ fulgurites.

15- له‌شی مرۆڤ كاره‌با زه‌خیره‌ ناكات ، بۆیه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نیه‌ ده‌ستبده‌یت له‌ كه‌سێك كه‌ تووشی لێدانی هه‌وره‌ بروسكه‌ بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی فریاگوزرای سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجام بده‌یت ، له‌ كۆندا ئه‌فسانه‌ بوونی هه‌بووه‌ گوایه‌ له‌شی مرۆڤ كاره‌با زه‌خیره‌ ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی به‌ر لێدان ده‌كه‌وێت ، ئه‌ندێشه‌ بكه‌ كه‌سێك بمرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌وێرن ده‌ستی لێبده‌ن چونكه‌ وابزانن له‌شی بارگاوی بووه‌..!

16- هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌میشه‌ لقی كاره‌بایی لێ ده‌بێته‌وه‌ ، وه‌ له‌ كاتێ ڕوودانی نه‌خشه‌یه‌كی شێوه‌ ده‌ماری ده‌كێشێت ، وه‌ له‌و كاته‌ی ده‌كێشێت به‌ زه‌ویدا ئه‌وا ده‌شێ به‌ هه‌مان ڕێڕه‌ودا له‌ زه‌ویه‌وه‌ ڕووناكیه‌كه‌ی بچێته‌وه‌ سه‌ره‌وه‌ ، نه‌ك وابزانیت هه‌میشه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ڕووده‌دات بۆ خواره‌وه‌..!

Maxwell

سه‌رچاوه‌ :upi || rd || yakmax



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 35896 جار بینراوه‌
8 مانگ پێشتر - Nov 10 2016 7:17PM

1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   68
کۆی سه‌ردان:   37548276
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.