»  تاریکی مێژوو

سیگۆ کانیه‌ن - Sego Canyon

A A A

لە جیھانێکداین پڕیەتی لە نھێنی و ھاوکێشەی سەختی شیکارنەکراو کە تا ئێستاش مرۆڤایەتی سەریان لێ دەرناکات یەکێک لەوانە ئەم وێنە نەخشێنراوانەن.



ئەم وێنە نەخشێنراوانە لە نێوان زنجیرە بەردێکی کەندەڵانی لە سیگۆ کانیه‌ن ، یوتا دۆزراونەتەوە کە کۆمەڵێک وێنەی بوونەوەری شێوە نامۆی لەسەر کێشراوە لەلایەن خەڵکێکی دەشتەکی کۆن کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 8000 ساڵ پێش ئێستا ، کە بە دەشتەکانی خۆرئاوای ئەمریکادا گەشتیان دەکرد و خەریکی گیانەوەر ڕاوکردن و کۆکردنەوەی ڕووەک بوون و ئەشکەوتەکانیان وەک پەناگە و شوێنی حەوانەوە بەکاردەھێنا ئەم وێنە کێشراوانە لە شێوەی بونەوەرێکی گەورەی لە مرۆڤ چوون، کە چاوەکانیان قوڵ و چاڵیین ، لەگەڵ بونی  شێوە قۆچ (شاخ) یان ئاریەل بەسەریانەوە.



 سەردانکەرانی ئەو وێنە سورانە لەو بڕوایەدان کە ئەو وێنە نامۆیانە تێکەڵ بە نەریت و کاروباری ئەو خەڵکە دەشتەکییە بوونە، ئەوەی لەو بابەتە زۆر سەرنجی ڕاکێشام یەکێک لە وێنەکان شێوەیەکی گۆیی ھەیە و چەند تیشکێکی لێ دەرچووە ڕێک وەک ئەو گۆیەی لەکاتی تاقیکردنەوەکەی فیلادلفیا دروستبوو بۆ گواستنەوەی کەشتیەک بۆ مەودایەکی دوور و بەکەمترین کات کە ئەوکات کۆمەڵێک زانا بەشداریان تێداکرد کە دیارترینیان تێسلا و ئاینشتاین بوو، جا لەکاتی گواستنەوەی کەشتیەکە پەڵەیەکی ڕەش دروست دەبێت لەسەر کەشتیەکە وەک لەوێنەکەدا دیارە ، ئه‌مه‌ش وەک وێنەکەی سێگۆ کانیۆن وە شێوەی ئەو تیشکانەی کە لە گۆیەکان دەرچوونە وەک یەکەن گەر سەرنج بدەن !.



ئەمە یا ڕێکەوته‌ یان سەردەمانێک ھەبووە ھەندێک لەشارستانیەتەکانی مرۆڤایەتی لە چڵە پۆپەی پێشکەوتندابوونە ، و ئامێری گواستنه‌وه‌ی بۆشاییان ھەبووە یان بوونەوەری دەرەکین و ھاتوونەتە سەر زەوی (ئه‌گه‌ر و گریمانه‌). ده‌توانن له‌ سه‌رچاوه‌كانه‌وه‌ وێنه‌ی زیاتر و زانیاری زیاتر بزانن.

ئاماده‌كار و نێره‌ر : Ahmed Gabarakaii


سه‌رچاوه‌ :ancient-origins || scienceviews



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 4333 جار بینراوه‌
3 مانگ پێشتر - Nov 10 2016 11:18PM

123
له‌سه‌رهێڵ:   189
کۆی سه‌ردان:   37029646
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.