»  16 راستی

16 ڕاستی ده‌رباره‌ی جاڵجاڵۆكه‌ - Spider

A A A

1- بە نزیکەی 38000 جۆریان ، وە زانایان پێیان وایە جۆری زیاتر و دەبێ بدۆزرێنەوە ، جاڵجاڵۆکەکان لە ھەموو شوێنێک ھەن ، لە ھەموو شوێنیک جیھان دەژین  تەنھا لە ئەنتەرەکتیکا نەبێت.

2- جاڵجاڵۆکەکان زۆر گرنگ بۆ تەندروستی ژینگە ، ئەوان مێرووە زیان بەخشەکان دەخۆن ، ڕووەک دەپیتێنن ، ئاژەڵە مردووەکان و ڕووەکەکان دەگەڕێننەوە بۆ ناو زەوی ، وە سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکن بۆ ژمارەیەک شیردەر و باڵدار و ماسی.

3- لە ھەندێ حاڵەتی دەگمەندا ، گەستنی جاڵجاڵۆکە دەبێتە ھۆی ناڕێکی لە خوێندا ، بۆ نموونە ، ژەھری جاڵجاڵۆکە قاوه‌یی کاتێک تێکەڵی خوێن دەبێت ئەوا دەبێتە ھۆی تەقینی خانەکانی خوێن. ئەمەش ناڕێکی تر لە لەشی کەسەکەدا دروست دەکات ، وە کاریگەری خراب لەسەر گورچیلە و ھەتا تووشی زەردوویشی دەکات..!

4- جاڵجاڵۆکەکان خوێنیان ڕەنگی شینە. لە مرۆڤدا ئۆکسیجین یه‌كده‌گرێت له‌گه‌ڵ ھیمۆگلۆبین ، گەردێکە کە ئاسنی تێدایە و ڕەنگی سوور دەدات بە خوێن. بەڵام لە جاڵجاڵۆکەدا ئۆکسیجین یه‌كده‌گرێت له‌گه‌ڵ ھیمۆسیانین ، ئەمەش گەردێکە کە مسی تێدایە (کوپەر) زیاتر له‌ ئاسن.



5- ماسولکەکانی جاڵجاڵۆکە قاچەکانی ڕادەکێشێت بۆ ناوەوە ، بەڵام ناتوانێ جارێکی تر قاچەکانی بکاتەوە ، بۆیە لە جیاتی ئەوە پێویستە لەسەر شلەیەکی وەکو ئاو لە لەشیدا پاڵ بنێت بۆ ناو قاچەکانی بۆ ئەوەی جاریکی تر پاڵ بە قاچەکانیەوە بنێتەوە بۆ دەرەوە و بکرێنەوە. ئەمەش ھۆکاری ئەوەیە کاتێک جاڵجاڵۆکەی مردوو دەبینی قاچەکانی بۆ ناوەوە کۆکردۆتەوە و نەکراونەتەوە چونکە لەشی مردووە و شلەش نایەتەوە بۆ ناو قاچەکانی تا بکرێتەوە...!

6- ژەھری جاڵجاڵۆکەی بێوەژنی ڕەش -  black widow ، ھێرش دەکاتە سەر دەمارەخانەکان و ئیشارەتەکانی گوازراوە بۆ ماسولکەکان ڕادەگرێت ، ئەمەش دەبێتە ھۆکاری ئەوەی ماسولکەکان بە گرانی بتوانن جوڵە ئەنجام بدەن وە ئازارێکی زۆریان دەبێت. گەستنی بێوەژنی ڕەش دەشێ کاریگەری خراب بکاتە سەر دەمارەخانەکانی تری لاشەش ، تووشی پەستانی بەرزی خوێنت بکات ، تووشی ھەڵچوون و بێزاری ، وە ڕەقبوونی بە ئازار لە دەمووچاودا..!

7- بچووکترین جۆری جاڵۆجاڵۆکە ناسراوە بە Patu marplesi. ، ھێندە بچووکە کە دەتوانرێت 10 دانەیان جێیان بکرێتەوە لە کۆتایی قەڵەمێکدا.

8- جاڵجاڵۆکەی بازدەر دەتوانێ بازێک بدات کە 40 ھێندەی لەشی خۆی درێژ بێت. ئەگەر مرۆڤ بیتوانیایە بازێک بەو دووریە بدات ، ئەوا دووری بازێکمان دەگەشتە 230 پێ (70 مەتر).



9- ژەھراویترین جاڵجاڵۆکە لە جیھاندا بریتیە لە جاڵۆجاڵۆکەی گەڕۆکی بڕازیلی ، یاخود جاڵجاڵۆکەی مۆز ، ئەم دڕندەیە دارستانەکانی ناوەڕاست و باشووری ئەمریکا دەژی و بۆ خواردن دەگەڕێت ، بڕێکی کەم لە ژەھرەکەی بەسە بۆ کووشتنی مرۆڤێک ، وە ئەگەر نەشیکوژێ ئەوا تووشی گەنین و شێوانی دەکاتە لەو شوێنەی پێوەیداوە.

10- کاتێک جاڵجاڵۆکەی قاوەی گۆشەنشین دەتگەزێ ئەوا یا ھەستی پێناکەیت یاخود ئازارێکی زۆر کەمی ھەیە ، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر زیانبەخش و مەترسیدارە ، لەگەڵ ئەوەی پاش گەستن ھەستی پێناکەی بەڵام پاش کاتێکی کەم پێست دێتە خوران و ئازارێکی زۆر دروست دەبێت ، ئەگەر کەسەکە زوو چارەسەری بۆ نەکرێت ئەوا لەوانە بیکوژێت.

11- لە کاتێکدا مرۆڤ ماسولکەیەکی زۆری لە دەرەوەی ئێسکە پەیکەری لەشی ھەیە ، جاڵجاڵۆکەکان ماسولکەکانین لە ناوەوەی لەشە. ئێسکە پەیکەری جاڵجاڵۆکە ماسولکەکان دادەپۆشێت و دەیانپارێزێت.

12- جاڵجاڵۆکە و شێوازی ڕۆشتنی و جوڵەی ئیلھامێک بۆ زانایان بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆبۆتێک دروستبکەن سرووشتی جووڵە و ڕۆشتنی وەکو جاڵجاڵۆکە بێت ، ئەویش Spidernaut بوو لە لایەن دەزگای ناساوە کە ھەڵدەکشێت لەسەر پشتی کەشتیە ئاسمانیەکان بۆ چاک کردنەوەی زیانی بەرکەوتوو بە کەشتیە ئاسمانیەکە لە بۆشاییدا ، کە ڕۆشتنی قاچەکانی ھەر وەک جاڵجاڵۆکەی ئاساییە.



13 - ئاوریشمی جالجاڵۆکە تەنک و سووک دەردەکەوێت ، بەڵام دەبێ ئاگادار بیت ئەو دوو سیفەتە چاوەکانت فریو نەدەن ، جاڵجاڵۆکەی داروین کە جۆرێکی جیاوازە ، ئاوریشمی تۆڕەکەی بەھێزترین ڕیشاڵە لەسەر زەوی ، زۆر بەھێزتر و تووند تر بەراورد بە ھەموو ماددە ڕیشالینە سرووشتیەکان یاخود دەستکردەکان لە سرووشتدا ، بە کێڤڵەریشەوە کە ماددەی ڕیشاڵیە بەکاردێت بۆ دروستکردنی گولە نەبڕ. ڕیشاڵی تۆڕی ئەم جاڵجاڵۆکەیە 6 ھێندە بەھێزترە لە باشترین ئاستی ماددەی پۆڵا بە پێی کێشەکەی. تاکە ماددە و پێکھاتە کە دۆزرابێتەوە لە ڕیشاڵەکانی جاڵجاڵۆکەی داروین بەھێزتر و سەختتر بێت بریتیە لە ددانەکانی گوێچکە ماسی - teeth of limpets لەسەر زەوی.

14- مرۆڤەکان توانیویانە ژمارەیەکی زۆر کردار ئەنجام بدەن لەسەر دروستکردنەوەی ماددە لەسەر شێوە و پێکھاتەی ماددەکانی سرووشت و ڕیشاڵەکان ، بەڵام ڕیشاڵە ئاوریشمەکانی جاڵجاڵۆکە یەکێک نە لەوانە. پەیکەری گەردەکانی ئاوریشمی جاڵجاڵۆکە بە شێوەیەکی سادە زۆر ئاڵۆزە بۆ ئێمە تا بتوانین دروستی بکەینەوە.



15- ئەو ئاوریشمەی لە کونی دواوەی لەشی جاڵجاڵۆکەدا دێتە دەرەوە شلە ، بەڵام ڕەق دەبێت زوو بە زوو لەو کاتەی کارلێک لەگەڵ ھەوا دەکات. ھەندێ جۆری جاڵجاڵۆکە زیاتر لە 7 ڕژێنی  ئاوریشمی ھەیە ، وەکو ئاوریشمی لووس ، ووشک ، زیر ، وە ھەتا ئاوریشمی ڕەنگی ئاڵتوونی.

16-  بکوژترین جاڵجاڵۆکەکان بریتین لە (black widow, funnel web, brown recluse) ، وە سامناکترین جاڵجاڵۆکەش لە جیھاندا تا ئێستا بریتیە لە (tarantula) ، لە ڕاستیشدا ژەھرەکەی لاوازە بەرامبەر بە مرۆڤ ، وە کاتێکیش دەتگەزێ تەنھا وەک ئەوە وایە زەردەواڵەیەک پێوەی دابیت.

Maxwell

سه‌رچاوه‌كان :
livescience
livescience
dailymail
sciencedaily
insider



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 277818 جار بینراوه‌
3 مانگ پێشتر - Nov 11 2016 7:25PM

1
له‌سه‌رهێڵ:   176
کۆی سه‌ردان:   37029633
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.