»  تاریکی مێژوو

بەدگۆڕان : گەشتێکی کابووسی تر لە ئەقڵی ' کافکا '

A A A

لەوانەیە چیرۆکی بەدگۆڕان يا شێوه‌ گۆڕانت بیستبێت ئەوەی فرانز کافکا نووسیویەتی ( the metamorphosis ) ، کە بە بایەخدارترین بەرھەمی ھەژمێڕ دەکرێت، وە توێژینەوەی لەسەر کراوە لە چەندان زانکۆ و پەیمانگا، بگرە سەرنجی دروستکارانی فیلمیشی ڕاکێشاوە بەلای خۆیدا دوای تێپەڕبوونی 100 ساڵەی تەمەنی کاتێک بۆ یەکەمجار و لە ساڵی 1915 بڵاوکرایەوە. ھێشتا جێی بایەخە بۆ خوێنەرانی بەھۆی ئەو واتا قوڵەی ھەیەتی . کافکا دەڵێت: “ئێمە پێویستمان بەو پەرتوکانەیە کە وەک بروسکەیەک ڕامان دەچڵەکێنێت، وەک مردنی ئازیزێکمان کە لەخۆمان خۆشتر دەوێت، وامان لێبکات ھەست بکەین وەک بڵێی دەرکراوین بۆ جەنگەڵێکی دوور لە خەڵک”. ئا ئەمەشی کرد کاتێک پەرتوکی (دڕندەی) نوسی ، دەرمان دەکات بۆ جەنگەڵستانێکی دوور، یان لە ژوورێکدا کە پڕە لەخەڵکی بەڵام نامۆ دەژیی لەوانیتر وەک کەسێکی دابڕاو ، چیرۆکێکی بۆمان نوسی ھەموو ئەو شتانەی ئاسایی بوون تێكیشكاندن به‌سه‌ریه‌كدا ، بردمانی بۆ جیھانێک لە لوتکەی نامۆیی دا ، کاتێک (گریگۆر) ڕابوو وە خۆی بینی گۆڕاوە بۆ مێرویەکی گەورە.



ئێستا با بەخێرایی بڕۆینە ناو چیرۆکەکەوە .. بۆ ئەو جیھانە نامۆیەی کافکا دایھێنا :

” بەیانیەک (گریگۆر سامسا) ڕابوو لەدوای ئەوەی خەونێکی ناخۆشی دی ، خۆی بینی گۆڕاوە بۆ پەپولەیەکی گەورە ”. کاتێک گریگۆر ڕابوو دوای ئەوەی بۆماوەیەکی درێژ خەوتبوو، وە دەیناڵاند بەھۆی ئەو خەونە ناخۆشەیەوە کە بینیبووی ، خۆی بینی گۆڕاوە بۆ مێرویەکی قەبارە گەورە ، (کافکا لێرەدا ھەوڵده‌دا وەک ئەوەی بۆی ئەچم ئەیەوێت ئەو ھەستە ناخۆشەمان بۆ وێناکات کاتێک مرۆڤ لەخەون ھەڵدەستێت و خۆی دەبینێ گۆڕاوە وەک جاری پێشوو نیە، یان بە واتایەکی تر گۆڕدرابێت بۆ شتێکی تر، گوێیستی دەنگی بێت و نەیناسێتەوە، کەسایەتی بەتەواوی لەدەست دابێت).



ھەروەک چرۆکەکە دەڵێت گریگۆر ھەستی کرد کەوا باشە ، بەڵام ھەستی بە جۆرێک لە سستی و پرسێتیەکی نامۆ دەکرد، بەڵام ئەوەی توشی شۆکی کرد ئەوەبوو کاتێک دایکی وەڵامی دایەوە ، گوێبیستی دەنگی بوو وەک بڵێی یەکەمجارە. ئەوە دەنگی بوو بەڵام زیک زیکێكی ناخۆش، ئا لێرەدا ھەستی کرد شتێک بووە . (کافکا ھەوڵده‌دا لێرە بەڕێگایەکی زیرەکانە وێنەی ئەو گۆڕانەمان لە ھزردا بچەسپێنێت و باسی وردەکاری زۆر وردی ئەو گۆڕانەمان بۆ بکات بەڕێگەیەکی چێژبەخش و ھەندێجاریش بێزارکەرانە بۆ ھەندێک کەس ) ، سەرەتای چیرۆکەکە و زنجیرەی ڕوداوەکانی زۆر چێژبەخشە، واتان لێدەکات ھزرتان چڕکەنەوە بۆ زانینی ئەوەی چی ڕوودەدات دواتر، ئەمەش کێشەی ئەو فڕۆشیارە گەڕۆکەیە پێیدەڵێن گریگۆر، ئەی چیدەکات.

چیرۆکەکە لەدوو بەش پێکدێت ؛ بەشی یەکەمی باسی ھەستانی لەخەو و تێبینیکردنی ئەو شوێنەوارە نامۆیانەی لێدەرکەوتووە، وە زانینی ئەو گۆڕانکاریە نامۆیەی لەماوەی شەو و گزنگی بەیانیەکدا بەسەری ھاتووە، گۆڕانی بۆ مێرویەکی زل، وە چۆنێتی ناڵاندن و ڕاھاتنی لەگەڵ ئەو لاشە مێروییە زلەدا. وەصفی ئەو بارگرانیەمان بۆ دەکات کاتێک مێرویەک لە خەو ھەڵدەستێت لەکاتێکا لەسەر گازی پشتە و تەواو لە حاڵەتێکی بێ تواناییدایە، مێروەکە بەھەموو ھێزیەوە جار لەدوای جار ھەوڵدەدات بکەوێتە سەر بارە ئاساییەکەی خۆی و ھاوسەنگی خۆی ڕاگرێتەوە. بەڵام کافکا مەبەستی چیە؟ ئایا باسی بارگرانی ھەستانەوەی مێرویەکمان بۆ دەکات کاتێک لەسەر گازی پشتە ، یان باسی سروشتی مرۆڤمان بۆ دەکات کاتێک بێ توانایە و نایەوێت ھەستێت ؟ ئا لێرەدا کافکا باسی دوو باری بۆ کردووین بەڕێگەیەکی زیرەکانە !.



بەشی دووەمی کافکا باسی ئەوە دەکات کاتێک کەسێک دەگۆڕدرێت بۆ مێرویەکی ناشرین ئەبێت دیدگا و قسەی خەڵکی چیبێت لەبارەیەوە، بەھۆی ئەو ڕوخسارەی کە جێی گاڵتەجاریە. ئەوەمان بۆ وێنا ئەکات کاتێک گۆشەگیر ئەبێت لە ماڵەکەی و کەس ناچێت بۆلای، وە لەژێر جێگاکەی ئەمێنیتەوە و حەزناکات کەس ببینێت.وە باسی خەوشەکانی خێزان دەکات، چۆن خێزانەکەی کارەکانی بۆ ڕائەپەڕێنن دوای ئەوەی ئەزانن کە ئەو بونەوەره‌ نامۆیە لەگەڵیان دەژی بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە، کافکا ئەیەوێت چیمان بۆ ڕوونەوەکات لێرەدا؟ ئایا گۆڕانی کەسێکی ئاسایی بۆ کەسێکی ناشرین لە دیدگای خەڵکیدا ھەڵسوکەوتیان ئەگۆڕیت لە ڕێشەوە و وای لێئەکەن گۆشەگیر بێت لەگەڵ ئەوەی ئەوان بەتەواوی ئەزانن ئەو کێیە ؟! ئایا ئەم گۆڕانه‌ بەتەواوی کار لە چواردەورەکەت ئەکات؟ بەڵام لەگەڵ ئەوەش چیرۆکەکە کورتە و نزیکەی 3 کاتژمێری ئەوێت تا تەواوی کەی ، ھەست بەبێ ھیوای ئەکەی بەڵام ھەستێکی قوڵت بۆ دروست دەکات و وات لێدەکات ببپرسی چی ڕوودەدات دواتر، یان کۆتایی ئەم چیرۆکە چیە.

 ڕووداوەکانی چاوەڕواننەکراون ئەمەش وا ئەکات بەچێژتربێت. چیرۆکەکە باسی ژیانی کەسێک ئەکات کاتێک نامۆیە لەبەرانبەر ھەمووان ، بەرانبەر خۆیی ، ئەو باسی ئەو ھەستە ئەکات کاتێک مرۆڤ ھەست بە تاوان و گۆشەکیری ئەکات. شاعیری ئەمریکی ھیو ھۆگ ئۆدن دەڵێت: “کافکا گرینگە بە نیسبەت ئێمەوە چونکە بەڵاکانی بەڵای مرۆڤی ھاوچەرخە” نووسەری کۆڵۆمبی گابرێل گارسیا مارکێز دەڵێت: “ کاتێک تەواوبووم لە خوێندنەوەی کتێبەکە ، ھەستتم بە خۆشیەک کرد نەم دەتوانی بەرگەی ئەو به‌هه‌شته‌ نامۆیە بگرم. ڕۆژێکیان ھەوڵمدا پاڵەوانێکی تری ھاوشێوەی ئەوە پاڵەوانەی کافکا دروستیکرد بنووسم بەڵام نەمتوانی”.

Gauss Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 438793 جار بینراوه‌
10 مانگ پێشتر - Nov 11 2016 9:59PM

123
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   71
کۆی سه‌ردان:   37687624
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.