»  جیهان

چی ده‌زانی له‌ باره‌ی پۆڕنۆگرافی ! تا كوێ ده‌ڕوات !

A A A

گەورەیی بەرھەمھێنەرانی پۆرنۆگرافی ، ڕاگەیاندن ، بەرەوپێش چوونی تەکنەلۆژیا بووەتە ھۆکاری ئەوەی کە کاریگەریەکەی زیاتر بێت بە ھەموو جیھاندا بڵاو دەبێتەوە و کار دەکاتە سەر ھەموو چینەکانی کۆمەڵگا، ئەبێتە ھۆی وێرانکردنی ھەرکەسێک کە بیبینێت، لەگەڵ بوونی زیاتر لە 75 ملیۆن ئالودەی پۆرن لە جیھاندا وە زۆر بە خێرایش گەشە دەکات، بووەتە ھۆی لەناوبردنی خێزان و کۆمەڵگاکان، نەک تەنھا کە ئاڵودەیی پۆرن کێشەیەکی تەندروستیە، بەڵکو لێکۆڵینەوە نوێکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەبێتە ھۆی وێران کردنی مێشک کە چۆن ھەموو کۆمەڵگا نوێکان لە کێشەدان بەھۆی پەرەسەندنی ئەم پەتایەوە، کە بووەتە ھۆکاری زیادبوونی ڕێژەی دەست درێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتان و منداڵان، لە ساڵی 2006 داھاتی بڵاوکراوە سێکسیەکان لە ئەمریکا بریتی بووە لە 13 ملیار دۆلار بەگوێرەی ووتەی سەرۆکی ھەواڵ و ڕاگەیاندنی فیلمە ھەراشەکان ئەم بڕە زیاترە لە داھاتی ھەرسێ کەناڵی ABC, CBS, NBC ، لە ساڵی 2007 داھاتی جیھانی پۆرنۆگرافی بە 20 ملیار دۆلار مەزەندە کرا کە 10 ملیار تەنھا ئەمریکا بووە ، لە ساڵی 2001 تا 2007 داھاتی ساڵانەی پۆرنۆگرافی لە 1 ملیارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 3 ملیار دۆلار بەڵام لە دوای ساڵی 2007 ەوە تا ساڵی 2011 داھاتی پۆرنۆگرافی بە ڕێژەی %50 دابەزی بەھۆی زیاد بوونی ڕێژەی بڵاوکراوە سێکسیە بێ بەرامبەرەکان لە ئینتەرنێت.

ھەموو چرکەیەک 3,754.65 دۆلار لە پۆرنۆگرافیدا خەرج ئەکرێت ، ھەموو چرکەیەک 28,258 کەس سەیری پۆرن دەکەن ، ھەموو 39 خولەکێک ڤیدیۆیەکی پۆرن لە ئەمریکا بەرھەم دەھێنرێت ، %35 داونلۆدی ئینتەرنێت بریتیە لە پۆرنۆگرافی ، 42.7% ی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت سەیری پۆرن ئەکەن ، 30%ی ئالودەبوانی پۆرن ڕەگەزی مێن 70%کەی تر بریتین لە ڕەگەزی نێر ، لە مانگێکدا نزیکەی 1.5 ملیار پۆرن داونلۆد ئەکرێن ھەموو ساڵێک زیاتر لە 13000 فیلمی پۆرن بەرھەم دەھێنرێت ، زیاتر لە 4.2 ملیۆن ماڵپەڕی پۆرنۆگرافی ھەن ، 68 ملیۆن گەڕانی ئینتەرنێت پەیوەندیان بە پۆرنۆگرافیەوە ھەیە ، 72 ملیۆن کەس مانگانە لە سەرانسەری جیھانەوە سەردانی ئەم ماڵپەڕانە دەکەن ، لە ئەمریکا پۆرنۆگرافی ساڵانە بڕی 2.84 ملیار دۆلاری ئینتەرنێت لەخۆی دەگرێت لەکاتێکدا ھەموو ئەو پارەیەی لە ئینتەرنێتدایە بریتییە لە 4.9 ملیار دۆلار بەتەنھا لە ئەمریکادا 40 ملیۆن کەس بە بەردەوامی سەردانی ئەم ماڵپەڕانە ئەکەن ، زانایانی کۆمەڵناسی و دەرونناسی و زیندەوەرناسی دەستیان کردووە بە ڕوونکردنەوە و دەرخستنی کاریگەریە کۆمەڵایەتی و دەرونیەکانی ، وە پسپۆڕانی مێشک و دەمار دەستیان کردووە بە ڕوونکردنەوەی ئەم ڕێگایەی کە پۆرنۆگرافی کاریگەریە نەرێنیە بەھێزەکەی پێ بەرھەم دەھێنێت ، بە گوێرەی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ پاراستنی منداڵ و خێزان ساڵی 2010 %47 ی خێزانەکانی ئەمریکا لێدوانیان داوە کە پۆرنۆگرافی کێشەیە لەناو ماڵەکانیاندا.



 پۆرنۆگرافی بووەتە ھۆی زیادبوونی ڕێژەی خیانەتی ھاوسەرگیری بە ڕێژەی 300% ، 40% ی ئەو کەسانەی کە ئالودەی سێکسن ھاوسەرەکانیان لەدەست ئەدەن ، 58%ی ئەو کەسانەی زەرەری ئابووری بەرچاوو ئەکەن وە یەک لەسەر سێیان کارەکانیان لەدەست ئەدەن ، 68%ی ڕێژەی تەڵاق بەھۆی خیانەتی یەکێکیان بووە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە کاتێکدا 58%ی حاڵەتەکان بەھۆی ئەوەوە بووە کە یەکێکیان حەزێکی زۆری بۆ سایتە پۆرنەکان ھەبووە ، پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ ھەیە لەنێوان پۆرنۆگرافی ئینتەرنێت و منداڵبازی، ئێستاکە نزیکەی یەک ملیۆن وێنە و ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی منداڵان لە ئینتەرنێت ھەن لەگەڵ ئەمەشدا فڕینەری منداڵان پۆرنی ئینتەرنێت بەکار دەھێنن بۆ ئەوەی کەسانی گەنجی پێ فریوو بدەن ، سەنتەری نیشتیمانی بۆ ونبوون و بەکارھێنانی منداڵان ئەڵێت نیوەی ئەو کەسانەی کە منداڵان ئەفڕینن پۆرنی منداڵان لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان ھەیە ، ڕۆژانە نزیکەی 166000 گەڕانی ئینتەرنێت پەیوەندیان بە پۆرنی منداڵانەوە ھەیە لە ساڵی 2002 له‌ 54% ی ماڵپەڕەکانی پۆرنۆگرافی منداڵ سەرچاوەکەیان لە ئەمریکای باکور بووە ، ژمارەی ئەو منداڵبازانەی کە پەیوەندیان بە پۆرنۆگرافی منداڵانەوە ھەیە بە 50,000 بۆ 100,000 مەزەندە کراوە کە یەک لەسەر سێیان کارەکانیان لەناو ئەمریکایە ، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە پێنج قۆناغ ھەیە کە ھەموو کەسێک پیایاندا تێپەڕ دەبێت ھەتاوەکو ئاڵودەی پۆرن دەبێت.

- قۆناغی یەکەم (بەرکەوتنی سەرەتایی): زۆرێک لە پیاوان زۆر بەزوویی ئالودە ئەبن وە زۆربەیان لەکاتی گەنجیدا چاویان بەم شتە ئەکەوێت.

- قۆناغی دووەم (ئالودەبوون): دووبارە ئەگەڕێیتەوە بۆ بینینیان و ئەبیت بە قولاپەکەوە، ئەبێتە شتێکی ڕۆتینی لە ژیانت و ناتوانیت وازی لێبێنیت.

- قۆناغی سێیەم (بەرزبوونەوە): پاش ماوەیەک بەدوای زۆرتر و زۆرتر و زۆرتردا ئەگەڕیت، تا وات لێدێت ئەو کارانەی کە پێشتر بێزت لێیان ئەکردەوە ئێستا بەپێچەوانەوە دەتوروژێنن.

- قۆناغی چوارەم (مردنی ھەست): لەکۆتایدا سڕ دەبێت، لەم قۆناغەدا بەرزترین کوالیتی پۆرن تەنانەت قێزەون ترین زۆری پۆرن ناتوروژێنێت.

- قۆناغی پێنجەم ( مامەڵەی نائاسایی): لەم قۆناغەدا زۆرێک لە خەلکی بازدانێکی ترسناک ئەکەن ئەویش ئەوەیە کە ئەوەی بینیویانە ئەیانەوێت بیکەنە شتێکی واقعی.

زانایانی دەمار دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی ئەو ماددانەی کە کاریگەریان ھەیە لەم ئاڵوودە بوونەدا ، ئەم کەسانە سڕ و بێ ھەست ئەبن بۆ ئەو جۆرە پۆرنەی کە سەیری ئەکەن و لێی بێزار ئەبن، بۆیە بەدوای جۆری نامۆی پۆرنۆگرافیدا دەگەڕێن ، ئەو پیاوانەی کە بە بەردەوامی سەیری پۆرن دەکەن زۆر بەخێرایی ڕادێن لەگەڵ سێکسی نائاسایدا وەکو دەست درێژی، سێکسی دڕندانە، سێکسی ناجێگیر.

سەیرکردنی پۆرن بۆ ماوەیەکی زۆر ئەبێتە ھۆی ئەوەی کە پیاو ئافرەت وەکو کاڵایەک یان وەکو ئامێری سێکس سەیربکات ، پۆرنۆگرافی ئەبێتە ھۆی کرانەوەی دەرگای سێکس کە ئەمەش ھۆکارە بۆ منداڵبوون لەدەرەوەی پڕۆسەی ھاوسەرگیری وە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە لەڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە ، منداڵانی تاوانباری سێکسی زیاتر ئەگەری ئەوەیان ھەیە کە بە بەردەوامی سەیری پۆرن بکەن یان بەشداربن لە بڵاوبوونەوە ، وادەرەکەوێ کە پۆرن و کۆکاین پەیوەندیان بەیەکەوە نەبێت، بەڵام لێکۆلینەوەکان سەلماندویانە کە سەیرکردنی پۆرن ئەبێتە ھۆی دەردانی ئەو مادە کیمیاییانەی کە مرۆڤ بەھۆیەوە ھەست بە خۆشی دەکات ھەروەک کۆکاین نەک تەنھا ئەمە، بەڵکو مێشک دەست دەکات بە خۆ ڕێکخستنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وروژاندنە دەستکردەدا ڕابێت ، سێ شوێن لە مێشکدا ھەن کە کاریان تێ ئەکرێت بەھۆی ھەموو ئالودەبونێکەوە وەکو ئاڵودە بوون بە ماددەی ھۆشبەر، کحول، قومارکردن...ھتد.

یەکەم: ناوچەی VTA ، دووەم: ناوکی ڕاخراو ، سێیەم: بەشی پێشەوەی توێکڵی مێشک، ئالودەبوونی پۆرن کار ئەکاتە سەر ئەم سێ شوێنە بەم شێوەیەی باسی ئەکەین، لە قوڵایی مێشکدا شتێک ھەیە کە پێی دەوترێت رێڕەوی خەڵات، کە ھەوڵ دەدات بەزیندوویی بتھێڵێتەوە بە پێدانی بەڵێن پێت ، خەڵاتت پێ ئەبەخشێت کاتێک تۆ شتێک ئەکەیت کە ئەبێتە ھۆی پەرەپێدانی ژیانت وەکو خواردن یان بەدەست ھێنانی شتێک کە زۆر ماندوبووبیت بۆ بەدەست ھێنانی ، خەڵاتەکەشی بریتیە لە دەردانی چەند مادەیەکی کیمیاوی لە مێشکدا بەزۆری (دۆپامین) و (ئۆکسیتۆسین) ، لە حاڵەتی ئاسایدا ئەم ماددانە سودبەخشن یارمەتی ئەدەن کە ھەست بەخۆشی بکەین وە پەیوەندی بە کەسانی ترەوە بکەین وە ئەبنە ھاندەرمان بۆ ئەوەی ئەو کارە گرنگانە بکەین کە دڵخۆشمان دەکەن بەڵام کێشەکە لەوەدایە رێڕەوی خەڵات دەتوانێت دەستی بەسەردا بگیرێت کاتێک کەسێک کۆکاین دەخوات ھەست بە خۆشی دەکات بەھۆی وروژاندنی رێڕەوی خەڵات بە دەردانی بڕێکی زۆر دۆپامین لە مێشکدا بێ ئەوەی کەسەکە ھیچ کارێکیشی ئەنجام دابێت ، ئەتەوێ بزانیت چ شتێکی تریش ئەم کارە دەکات ؟؟ پۆرن، لێشاوی دەردانی دۆپامین نەک تەنھا ھەستت پێ ئەبەخشێ، بەڵکو ئەبێتە ھۆی دروست بوونی رێڕەوی نوێ لە مێشکدا کە ھانت دەدات بگەڕێیتەوە سەر ئەو خووانەی کە ئەم ماددەیە دەردەدەن ، ھەتاوەکو زیاتر مادەی ھۆشبەر بەکاربێنیت یان سەیری پۆرن بکەیت زیاتر ئەم رێڕەوانە بە مێشکدا بڵاو ئەبنەوە.



 وات لێ ئەکەن بە ئاسانی بگەڕێیتەوە سەر ئەم خووە ئەگەر بتەوێت یان نا ، تێپەڕبوونی کات لەگەڵ بوونی بڕێکی نەگۆڕی زیادە لەم مادانە ئەبنە ھۆی ڕودانی غۆڕانکاری لە مێشکدا ھەروەکو تلیاک کەسەکە پێویستی بە زۆرتر و زۆرتر و زۆرتر ئەبێت بۆ ئەوەی تەنھا کەمێک ھەست بە خۆشی بکات یان تەنانەت ھەستی ئاسایی بەدەست بھێنێتەوە ، ئەو کەسانەی سەیری پۆرن دەکەن زۆر بەزوویی ھەستیان بۆی نامێنێت ھەرکاتێک مێشکیان توانی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو ڕێژە زۆرەێ دۆپامین کە بەھۆی پۆرنەوە دەردەکەوێت بە واتایەکی تر ھەرچەندە پۆرنەکە ئەبێتە ھۆی دەردانی دۆپامین بەڵام کەسەکە ھەست بە کاریگەریەکەی ناکات لەبەر ئەوەی کە مێشک دەیەوێت خۆی بپارێزێت لەو بڕە زیادەیەی دۆپامین بە لابردنی ھەندێک لە وەرگرەکانی کە شوێنی بچوکن ئەنوسێن بەو دۆپامینەوە کە دەردەدرێت ، بە کەم کردنەوەی وەرگرەکان مێشک وا ھەست دەکات کە بڕێکی کەم دۆپامین دەردراوە بۆیە کاریگەری بڕە زۆرەکەی دۆپامین دەرناکەوێت لە ئەنجامدا دەبێت ئەو کەسانەی کاتێکی زۆرتر سەیری پۆرن بکەن، سەیری شتی نوێتر بکەن سەیری پۆرنی توندتر بکەن بۆ ئەوەی ھەست بە وروژان بکەن ، ئەگەر کەسێک ڕاھات لەسەر سەیرکردنی پۆرن، ئەوا وازھێنانی لەم خووە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کشانەوە ھەروەکو نیشانەکانی کشانەوە لە مادەی ھۆشبەر.



 پۆرن ھەروەکو مادە ھۆشبەرەکانی تر ئەبێتە ھۆی پڕکردنی مێشک لە دۆپامین، بە چەندبارە بوونەوەی ئەم کارە رێڕەوی نێی لە مێشکدا دروست دەبن لە ئەنجامدا ئەم کارە ئەبێتە ھۆی گۆڕانی مێشک و زیادبوونی ویستی پۆرن ، پۆرن ئەم ڕێڕەوە دەماریە نوێیانەی مێشکت دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، ھەتاوەکو زیاتر سەیربکەیت دەمارە ڕاگەیاندنیان بەھێز دەبێت و زیاتر قورس دەبێت کە وازی لێبھێنیت ، ئەمە واتای ئەوە نیە کە ناتوانیت دووبارە ئەم ڕێڕەوانە چاک بکەیتەوە، بەڵکو دەتوانیت بە دوورکەوتنەوە لە پۆرن و بەدەست خستنی جێگرەوەیەکی تەندروست بۆی ، تا ئەم دواییانەش زۆرێک لە زانایان و لێکۆلەرەوان بیروڕایان وابوو کە بۆ ئەوەی شتێک ببێتە ھۆکاری ئالودەبوون پێویستە ماددەیەک بێت و بیخەیتە ناو لەشت وەکو جگەرە و کھول، بەڵام پۆرن ئەتوانێت ئالودەت بکات چونکە ئەبێتە ھۆی دەردانی کۆمەڵیک مادەی کیمیایی بۆ ڕێڕەوی خەڵات وە پاشان ئەبێتە ھۆی نەمانی ھەست و گەڕان با دوای زیاتر و زیاتر جۆری توند تر ، زۆرێک لە ئالودەبوانی پۆرن بەشتانێک ئەوروژێن کە پێشتر بێزیان لێکردووەتەوە یان پێشتر لە ڕووی ڕەوشتەوە بە شتێکی خراپیان زانیوە ، ئەم کەسانە کە دەست ئەکەن بە سەیرکردنی جۆری توند و ترسناکی پۆرن، وا فێردەبن کە ئەم جۆرە کارانە زۆر باوو ئاساین لە دنیای واقیعدا ، ئەو کەسانەی سەیری پۆرن دەکەن وابیردەکەنەوە کە ئەو شتانەی لە پۆرندا دەیبینن ڕەوشتانێکی ئاسایین تەنانەت پێشبینی ئەو ڕەوشتانە لە ھاوڕی یان ھاوسەرەکانیان دەکەن ، ئالودەبووانی پۆرن زۆر بە ئاسانی کۆمەڵێک ڕەوشت وەردەگرن وەکو توندوتیژی، وە ھیچ سۆزێکیان نیە بەرامبەر ئەو کەسانەی دەست درێژیان دەکەنە سەر ، ئەو کەسانەی لە پۆرندا ڕۆچون تەنھا برسی دەبن وە ھیچ حەزێکیان بۆ پۆرن نەماوە ، ئەمەش زۆر بەتەواوی ھاوتایە لەگەڵ جۆرە نوێکانی ئالودە بووندا ، ئەمەش ئەو بیردۆزه‌ بە درۆ دەخاتەوە کە دەڵێت بونی حەزێکی زۆری سێکسی دەبێتە ھۆی ڕۆچوون لە پۆرندا، ھەروەکو ئەو کەسانەی کە ئالودەی ماددە ھۆشبەرەکانن بۆیە بەدوای ئەو مادانەیا دەگەڕێن چونکە پێویستیان پێیەتی نەک ئەوەی وەکو یەکەم جار چێژی لێوەربگرن، ئەم پرۆسە نا ئاساییە لە ھەموو ئالودەبوونێک ڕوو دەدات ئەم پرۆسەیە دروشمی ئالودە بوونە.

ئامادەکردن و پێداچونەوەی: Muhammad Nihad



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 88044 جار بینراوه‌
3 مانگ پێشتر - Nov 20 2016 10:07PM

12
له‌سه‌رهێڵ:   167
کۆی سه‌ردان:   37029623
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.