»  16 راستی

16 ڕاستی ناوازه‌ ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی - Love

A A A

1- پیاوان زیاتر ئەو ئافرەتانە سەرنجیان ڕادەکێشن کە شێواز و بونیەیی ئێسکە پەیکەری ئافرەتەکە بچێتەوە سەر شێوەی بونیە و شێوەی ئێسکەپەیکەر و دەمووچاوی دایکیان. توێژەران زاراوەیەکی تایبەتیان بۆ ئەمە داناوە ، ئەویش “sexual imprinting”.

2- ئەگەر دەستی ئەو کەسە بگریت کە خۆشتدەوێ ، ئەوا ئەمە ڕاستەوخۆ یارمەتیدەرت دەبێت لە کەم کردنەوەی ئازارە جەستەییەکانت (لەوانەیە بۆ دەروونیش وا بێت ، کێ دەزانێ) ، وە پەستان و ترس لەسەرت کەم دەکاتەوە.  توێژینەوەکان پیشانیان داوە دڵخۆشی شتێکە دەگوازرێتەوە ، شتێکی ئەستەمە کەسێک نەتوانێ بە لای کەسێکی تردا تێپەڕێت کە دڵخۆشە ! ، وە سەختە بتوانی ڕق و کینەت بەرامبەر کەسێک ھەبێت کە دڵخۆش و خۆشەویستە ، چونکە بە سادەیی ئەو جۆرە کەسانە چێژبەخشن بۆ دەوروبەریان.



3- ئەمەیان شتێکی مەترسیدارە ، ھەندێ کەس لە ھەردوو ڕەگەز بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھەرگیز ھەستی خۆشەویستی و ڕۆمانسیان بۆ نەھاتووە ، ئەمانە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن بوون کە ناسراوە بە (hypopituitarism) ، کە وا لە کەسەکە دەکات حەز و زەوقی خۆشەویستی نەبێت (بیستووتانە دەڵێن فڵان کەس شەھوەتی خۆشەویستی نیە !).

4- ئەڵقەی ھاوسەرگیری بە زۆری دەکرێت پەنجەی چوارەم لە دەستی چەپدا ، چونکە یۆنانیە کۆنەکان پێیان وابوو ئەم پەنجەیە ڕەگی خۆشەویستی تێدایە (vein of love) کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دڵەوە ھەیە. یەکەم تۆماری ئەڵقەی ھاوسەرگیریش دەگەڕێتەوە بۆ میێریە کۆنەکان ، کە تەنێکی بازنەیی بووە کە ئاماژەی دەدا بە (ھەتاھەتایی - eternity) ، خۆرێکی بەھێز و خواوەندی مانگ.



5- کاتێک کەسێک دەکەوێتە ناو خۆشەویستی ، ئەوا ناوچەیەک لە مێشیکدا کە تا ڕادەیەک بەتاڵە و ناسراوە بە (VTA) لێشاوێکی ناوکۆکەیی دروستدەبێت (دەتوانی وەکو لێشاوی کلکدارەکان ئەندێشەی بکەیت) کە بریتین لە دۆپامین. ئەم ناوکۆکانە ئاماژەن بۆ دەردانی دۆپامینی زیاتر ، ھەتا دۆپامین زیاتربوو ئەوا کەسەکە ھەستی بەرزتر دەبێتەوە. ھەمان کردار و حاڵەت ڕوودەدات لە کەسێکدا کاتێک کۆکاین بەکاردێنێت !.

6- کاتێک خۆشەویستیت لەگەڵ کەسێک دەشکێنیت ، ئەوا چالاکیەک لە ھەمان بەشی مێشکت تووشی دەرپەڕین دەبێت کە دەبێتە ھۆکاری ئازاری جەستەی !.

7- توێژینەوەکان ئەوە پیشاندەدەن ئەگەر پیاوێک چاوی بە ئافرەتێک بکەوێ لە حاڵەت و شوێنێکی مەترسیداردا بۆ نموونە لەسەر پردێک کە تووشی ڕاتەکاندن بێت ئەوا ئەگەری زیاترە پیاوەکە بکەوێت داوی خۆشەویستی ئەو ئافرەتە زیاتر لەوەی لە کاتێکی ئاساییدا یەک ببینن ، بۆ نموونە لە ئۆفیسێکدا.

8- خۆشەویستی ھۆکارێکی گرنگ نیە بۆ مسۆگەری ھاوسەرگیری و مانەوەیان پێکەوە بۆ ھەتا ھەتایی. ھۆکاری تر بوونی ھەیە ، وەکو تەمەنی دوو کەسەکە (پیاوێک کە 9 ساڵ یا زیاتر لە ئافرەتەکە گەورەتربێت و ھاوسەرگیرییان پێکەوە ئەنجامدابێت لە کاتێکدا تەمەنی پیاوەکە نەگەشتبێتە 24 ساڵ ئەوا ئەگەری زیاتر تووش جیابوونەوە ببنەوە) ، ئەو کەسانەی لە باری ھاوسەرگیری دووەم یا سێیەمن ، ئەوانەشی منداڵیان ھەبووە پێش ھاوسەرگیری ، ھۆکارەکانی ئابووری و دارایی.



9- زانایان پێشنیاری ئەوەیان کردوە کە تەنھا بە چاو بڕینە چاوی کەسێک ئەوا ئەمە دەبێتە سەرەتایەکی بەھێز بۆ خۆشەویستی. لە تاقیکردنەوەیەکدا ، ژمارەیەک ڕەگەزی پێچەوانەوە لە ژوورێکدا کۆکرانەوە بۆ ماوەی 90 خولەک و پاشان باسی تایبەتیەکانی ژیانی خۆیان دەکرد بۆ یەکتری و زانیاریان دەگۆڕیەوە ، پاشان چاویان دەبڕیە چاوی یەکتر بێ ئاخاوتن ، زۆرێکیان ھەستێکی قوڵی سەرنجڕاکێشیان لا دروستبوو بۆ یەکتری ، وە دوو لەمانە ھاوسەرگیریان لەگەڵ یەکتر کرد پاش 6 مانگ لە توێژینەوەکە !.

10 - ئافرەت ئەو کاتانە ھەست بە خۆشەویستی ھاوسەرەکەی دەکات کە ڕووبەڕو پێکەوە ئاخاوتن بکەن ، یاخود ئەگەر ھێشتاش نەبووبنە ھاوسەری یەکتر. بەڵام پیاو لە لایەکی ترەوە زۆر کات ھەست بە سۆزداریەکی تەواو دەکات کاتێک لەگەڵ ھاوسەرەکەی پێکەوە کاردەکەن ، یاری دەکەن ، پێکەوە ئاخاوتن دەکەن.

11- زاناکان پێشنیاری ئەوەیان کردوە زۆرینەی خەڵکی دەکەونە ناو خۆشەویستیەوە بە نزیکەی بۆ 7 جار ، پێش ھاوسەرگیری ڕاستەقینە !.

12- کەوتنە ناو خۆشەویستی ، وەکو ئاڵودەبوونی کۆکاین و نیکۆتین وایە. لە سەرەوە باسی ڕژانی دۆپامین کراو ، پێکھاتەیەکی کیمیاییە لە کاتی خۆشەویستی و حەزی جۆراوجۆردا دەردەرێت ، لە کاتی بەکارھێنانی کۆکاین و نیکۆتینیش دەردەرێت و چالاک دەبێت. ئەم پێکھاتە کیمیایە خۆشی و شادیت بۆ دێنێت ، ھەمان شت لە کاتی بەکارھێنانی نیکۆتین و کۆکاینیش دروستدەبێت ! بەڵام ئەم دوو ماددە ھۆشبەرە کاریگەری خرابت لەسەر دروستدەکەن. خۆشەویستی وا دەکات دەردانی ھۆڕمۆنی (testosterone) زیاتر بێت ، بەمەش کارلێکی خۆشەویستی زیاتر دەکات. بۆیە پێم وایە کەوتنە ناو خۆشەویستی شتێکی سەلامەتر دەبێت گەر وەکو ماددەیەک تەماشای بکەیت ، نەک کۆکاین و نیکۆتین ھەڵبژێریت !.



13- خۆشەویستی لەوانەیە وەکو شێتت لێبکات. ئەو شتەی دەربارەی خۆشەویستی ڕەنگە نەیزانی و لەگەڵ ئەوەیش دەکەویتە ناوی و ھەستی پێدەکەیت ، بەڵام ئاگاداری نیت ، خۆشەویستی تووشی شەیدابوونێکی سەختت دەکات. ئەمە پەیوەندی بە ئاستی سیرۆتنین ھەیە لە خوێندا ھەر وەکو ئەوەی کە چۆن تووشی نارێکی دەروونی و نائارامی دەبیت. ئەمەش ھۆکاری ئەوەیە کە ناتوانی بیر لە ھیچ کەسێک بکەیتەوە جگە خۆشەویستەکەت پاش ئەوەی دەکەویتە ناو خۆشەویستی بۆ ئەو کەسە !.

14-  کاتێک تەماشای وێنەی ئەو کەسە دەکەیت کە خۆشتدەوێت ئەوا یارمەتیت دەدات لە کەمکردنەوەی ئازارە جەستەیی و دەروونیەکانت. ئەمە تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە کاتێک تێبینی کراوە نەخۆشێک تەماشای وێنەی خۆشەویستەکەی کردوە ئەوا تەندروستی باشتر بووە. لە تاقیکردنەوەیەکی زانستی لەسەر ژمارەیەک نەخۆش کە ئازاری جەستەییان ھەبوو ، بەژدار بووەکان وێنەی خۆشەویستی نەخۆشەکەیان پیشانی نەخۆشەکە دەدا لەگەڵ ژمارەیەک ووشە یاری. کاتێک وێنەی خۆشەویستەکەیان دەبینی ئەوا ئازاریان کەم دەبویەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەراورد بەو نەخۆشانەی کە ووشە یاریەکانیان پیشاندەدان بەڵام ئازاریان وەک خۆی دەمایەوە !.

15- بە شێوەیەکی سۆزداری کاتێک دوو کەس یەکتریان خۆشدەوێت و تەماشای چاوی یەکتری دەکەن ، ئەو کاتە لێدانەکانی دڵیان دێتە ئاستی یەکتر و بە ھەمان ڕێژە لێدەدەن. توێژینەوەکان پیشانیان داوە ئەو دوو خۆشەویستەی کە زۆر شەیدای یەکتر کاتێک تەماشای چاوی یەکتری دەکەن ئەوا پاش 3 خولەک شەپۆلەکانی لێدانی دڵیان دەبنە ھاوتای یەکتر.



16- دەمارەخانەکانت لە ساڵی یەکەمی خۆشەویستیدا باشتر کاردەکەن و چالاکن. پڕۆتینێک لە لەشی ئێمەدا ھەیە کە ناسراوە بە (NGF : ھۆکاری گەشەی دەماری) کە گرنگە بۆ کردار و کاری سۆزێکی دیاریکراو وە کاریگەری لەسەر ھەستی خۆشەویستی ھەیە لەسەر دەمارەخانەکان ، ئەمەش وا دەرکەوتووە کە لە ساڵی یەکەمی خۆشەویستیدا بە ئاشکرا دیارە و کاریگەری لەسەر ھەردوو لایەنەکە ھەیە ، وە ھەستەکانمان لەم ماوەدا خێراترینن لەگەڵ ئەوەش زیاتر چالاکن لە ماوەی خۆشەویستی گەنجێتیدا.

Maxwell

سه‌رچاوه‌كان :
lifehack
udemy
cnn



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 438888 جار بینراوه‌
3 مانگ پێشتر - Nov 26 2016 10:02PM

1
له‌سه‌رهێڵ:   154
کۆی سه‌ردان:   37029609
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.