»  گەردوون و فیزیا

زاناكان : چۆنیه‌تی دروستكردنی مادده‌ و دژه‌مادده‌ له‌ ڕووناكیه‌وه‌ !

A A A

تیمێکی زانایانی توێژەری فیزیایی لە پەیمانگای جێبەجێکاری ئەکادیمیایی ڕووسی بۆ زانستەکان توانیان بگەنە ئەوەی کە چۆن ماددە و دژە ماددە دروست بکەن بەھۆی ڕووناکیەوە ، ئەمەش واتای ئەوەیە دەتوانین ئەم دوو ماددەیە دروستبکەین لە ڕێگاری وورد کردنەوەی لێدانە لەیزەریەکان کاتێک لێدانی لەیزەرەکە پێکھاتووە لە گورزە شەپۆلی ئاست بەرز. کەمێک ئەمە سادە بکەینەوە ، ڕووناکی پێکھاتووە لە فۆتۆناتی ووزە بەرز ، کاتێک ئەم فۆتۆنانە تێپەڕ دەبن بە ناو بوارێکی کارەبایی ئەوا تیشکدانیان بە بڕێک بزر دەبێت بە جۆرێک تا فۆتۆنەکان دەگۆڕێن بۆ تیشکی گاما و پاشان دوانەیەکی ئەلیکترۆن-بۆزیترۆن بەرھەمدێنن ، ئەمەش مانای بەرھەمھێنانی حاڵەتێکی نوێی ماددەیە.



ئیگۆر کۆستیکۆڤ -  Igor Kostyukov کە بەژداری ئەم توێژینەوە بووە ھەژمارەکانی بۆ تیمەکە پێکھێناوە لەسەر بنەمای کارۆداینامیکی کوانتەمی (QED) ، دەڵێت : " ھەر بوارێکی کارەبایی بەھێز بە شێوەیەکی گشتی دەتوانێ ئەو بۆشاییناە پڕ بکاتەوە کە پێکھاتووە لە تەنۆلکە بنەڕەتیەکان وەکو دوانەی ئەلیکترۆن-بۆزیترۆن ، بوارەکە دەتوانێ ئەم تەنۆلکانە لە حاڵەتی بنەڕەتی خۆیان بگۆڕێت بە جۆرێک ناتوانرێ بە ڕاستەوخۆی چاودێریان بکرێت بۆ حاڵەتێکی ڕاستەقینە ، ئەویش ماددەیە ".

زنجیرەی کارۆداینامیکی کوانتەمی بریتیە لەو کردارە زنجیرەییانەی کە دەست پێدەکات بە ئەلیکترۆن و بۆزیترۆن وە تاو دەدرێن لە رێگەی بوارێکی لەیزەری ووزە بەرز ، کە بەدوایدا دەرپەڕینی فۆتۆنەکان ئاست بەرزەکانی ووزە و ئەلیکترۆنات و بۆزیترۆنات دێت.



کاتێک فۆتۆنێکی ووزە بەرز تووشی داڕووخان دەبێت ئەوا جووتێک ئەلیکترۆن-بۆزیترۆن بەرھەمدێنێت. بە شێوەیەکی گشتی زنجیرەکانی کارۆداینامیکی کوانتەمی دەبێتە ھۆکاری بەرھەمھێنانی پلازمایەک لە ئەلیکترۆن و بۆزیترۆن و فۆتۆناتی ووزە بەرز ، لە کاتێکدا ئەم دیاردەیە ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر دەرکەوتەی  کارۆداینامیکی کوانتەمی بە شێوەیەکی نموونەیی ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھێشتا وەکو بیردۆزێک تەماشا دەکرێت و ڕووانگەی دەکرێت تەنھا لە کارێکی دیاریکراودا.

لەسەر بنەمای ئەو تاقیردنەوانەی کە پێشوو تر توێژەرەکان پێی ھەستان لەسەر چاودێری کردنی کارڵێکی چیپێک لەگەڵ لێدانە بەھێز و تیژەکانی تیشکی لەیزەرێک بە بەکارھێنانی چەند سیستەمێکی تایبەت بە جۆرێک ژمارەی فۆتۆنەکان ئەوانەی کە ئاستی ووزەیان بەرز بووە و بۆزیترۆناتانیان بەرھەمھێناوە زیاتر بووە لە ژمارەی ئەو بۆزیترۆناتانەی کە ئەلیکترۆنەکان بەرھەمیان ھێناوە ، گەر بیانتوانیایە بڕێکی زیاتر لە بۆزیترۆنات بەرھەم بھێنن ئەوان ئەوا لە زۆرینەی کاتەکاندا تەنھا بەھۆی زنجیرە کردارەکانی کارۆداینامیکی کوانتەمی ئەمە دەکرا.

شتەکان زۆر ئاڵۆز ووشک دەبنەوە کاتێک شتێکی فیزیایی دێتە ناو بواری کوانتەم ، بەڵام بە شێوەیەکی ساکار ، ئەم جۆرە تاقیکردنەوە و دۆزینەوانە دەرگاریەکی نوێ دەکەنەوە لە بواری بەرھەمھێنانی ماددە و دژە ماددە بە شێوەیەکی چالاکتر وە تێچوویەکی کەمتریش بە تایبەتیش دژە ماددە چونکە بەرھەم ھێنانی تێچوویەکی زۆری دەبێت. وە بەرھەمھێنانی دژە ماددە سیستەمی پاڵنانی کەشتیە ئاسمانیەکانیش دەگۆڕێت بە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش.



لە ئێستادا کێشە لە چووستی و بەرھەمھێنانی دژە ماددە ھەیە ، بە جۆرێک دروستکردنی 1 گرام لە دژە ماددە پێویستی بە نزیکەی 25 ملیۆن ملیار کیلۆوات ھەیە (ھەر کاتژمێرێک دەگاتە 25 ملیۆن ملیار دۆلار) ئەمەش واتا 1 گرام تێچووەکەی دەگاتە سەدان تریلیۆن دۆلار. وە لەم توێژینەوە و لێکۆڵینەوەنەدا تیشک خراوەتە سەر کارلێکی جیاواز بە مەبەستی زانینی لایەنە باش و خرابەکان و وە زانینی باشترینیان وە کردنەوەی دەرگایەکی نوێ بە ڕووی زانایاندا بۆ ئەم بوارە ، بۆ نموونە گەشەپێدان بۆ بیرۆکەکان بۆ پلازما-لێزەر وەکو سەرچاوە بۆ فۆتۆنە ووزە بەرزەکان و بۆزیترۆنەکان ، ئەمەش لە سەرچاوەکانی ئێستا زۆر باشتر دەبێت کە زانایانی فیزیا پشتیان پێ بەستووە.

زانایان ھیوادارن بە پشت بەستن بە گورزە تیشکە بەھێزەکانی لەیزەر بتوانن زیاتر گەشە بەم کارە بدەن و لە کۆتاییدا گۆڕانکاریەکی گەورەتر بھێننە کایەوە کە پێشوو تر ھاوشێوەی نەبووە.

Maxwell

سه‌رچاوه‌ : sciencealert



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 59454 جار بینراوه‌
مانگ پێشتر - Nov 30 2016 6:34PM

123
له‌سه‌رهێڵ:   1916
کۆی سه‌ردان:   34625440
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.