»  ناوداران

دواین شاژنی میصر ' کليۆپاترا '

A A A

کليۆپاترا شاژنە شۆخوشەنگ و بەناوبانگەکەی میصری سەردەمی فیرعەون ، لە ساڵانی شه‌سته‌كانی پێش زاین لە دایکێکی جولەکە و باوکێکی میصری بەڕەچەڵەک یۆنانی لە دایک بووە،  کليۆپاترا لەباوکیەوە بە 13 پشت دەگاتەوە ناسیاوەکانی ئەسکەندەری مەقدۆنی، ھۆکاری ئەمەش لەکاتی داگیرکردنی میصر لەلایەن ئەسکەندەری مه‌زنه‌وه‌ بووه‌. فەرمانڕەی لە پیاوەکانی خۆی دادەنا، فەرمانڕەواکانیش لەدوای خۆیان نەوەکانی خۆیان دادەنا، دواتر بەدرێژایی کات و نەوەدوای نەوە، دەبونە خەڵکی ميصر . مێژووی شارستانیەتی میصری سەردەمی فیرعەونەکان، ھەڵگری 7 شاژن بوە بەناوی کليۆپاترا ، بەڵام ھیچیان هێنده‌ی کۆتا شاژنی شۆخ و شەنگ زیرەک و جوان و لێھاتو نەبونە، دواین کليۆپاترا کە من دەمەوێت لەسەری بنوسم، زۆرلەوانیتر بەناوبانگتر بووە لەبەرچەند تایبەتمەندیەک کە لەدرێژەی نوسینەکەدا خوێنەری دەبیت.

دواین کليۆپاترا جوانیەکی لەڕادەبەدەری ھەبو، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر زیرەک و لێھاتوبو، بۆ فەڕمانڕەوایی بە زیرەکیەکەی جوانیەکەی لەبەرامبەر نەیارەکانیدا بەکاردەھێنا بۆ بەرژەوەندی سیاسەتی حوکمڕانی باوکی، ھەرچەند لەمنداڵیەوە لەگەڵ باوکی ناکۆکی ھەبوو لەسەر پەیڕەونەکردنی دەستوری فیرعەونەکانی میصر، کە لەگەڵ براکەی ھاوسەرگیری ڕەت ئەکردەوە و باوکیشی بەردەوام وەسێتی بۆئەکرد لەبەر لەناونەچونی زنجیرەی پاشایەتی بنەماڵەکەی ئەو ھاوسەرگیریە قبوڵ بکات بەڵام کليۆپاترا بەردەوام ڕەتی ئەکردەوە، لە میصر و لەسەردەمی فیرعەونەکاندا ھاوسەرگیری نێوان (خوشک و برا. باوک و کچ. کوڕ و دایک) ئاسایی بوە.



 لەسەر و بەندی ژیانی کليۆپاترادا میصر لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانیەکانەوە خرابۆیە ژێردەسەڵاتیانەوە و ڕۆمانیەکان لەسەر و فەرمانڕەوایەتی فیرعەونەوە حاکمی خۆیان دەناردە میصر، تا ئاگای لە تەواوی کار و باری (سیاسی ، سه‌ربازی ، کۆمەڵایەتی،  ئابوری)، میصریەکان بێت، بۆھەمان مەبەست ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی لە ئەنجومەنی پیران سەرەتا سیزار و دواتر ئەنتۆنیۆی ھەڵبژارد بۆ حاکمیەتی میصر، بەڵام ھەر زوو کليۆپاترا بەجوانی و زیرەکیەکەی سەرنجی ھەردوکیانی بۆخۆی ڕاکێشا و ھەردوکیانی بەکارھێنا بۆخزمەتی مصر.

تایبەتمەندیەکیتری کليۆپاترا ھەر لە منداڵیەوە ئاشنای لەگەڵ خوێندن و ڕۆشنگەری ھەبوو بەجۆرێک زۆرشانازی بەکتێبخانە و گۆڕەپانی سێرکی شاری ئەسکەندەری یە و ڕووناک کەرەوەی ناودەریا و ئەو پاشخانە شوێنەواریانەوە دەکرد کە لە مێژووی میصر بۆیان جێ مابوو، ھەوڵی ئەوەشی دەدا بەردەوام وەفدی وڵاتانی دەبردە ئەو شوێنانە تاکە مەبەستی کليۆپاترا لەمانەش پیشاندانی زیرەکی و زیندویی گەلی میصر بوو تا وا لەتەماشاکەرانی بکات سەرسوڕماوبن بە شارستانیەتی میصر، دەرئەنجامی ئەمەش ڕۆمانیەکان ڕێزێکی تایبەتیان لە میصر دەگرد لەچاو ئەو وڵات و ناوچانەیتر کە لەژێرفەرمانی قەڵەمڕەویەکەیاندا بوون.

شاژنی میصر، تایبەتمەندیەکیتری ھەبوو ھەر لە منداڵیەوە لەتەواوی میصر و وڵاتانی دەوروبەریەوە کۆمەڵێک خەڵکی تایبەت بەخۆی ھەبون کە لەگەراندابون بۆ ڕاوکردنی ھەمووجۆرە مارێک و دواتر بۆشاژنیان دێنا و ئەویش لەسەر کەسە نەخۆش و زیندانیەکان تاقی دەکردەوە، تا بۆی دەرکەوێت ژەھری کام لەم مارانە کوژندەترینە بەبێ ئازار !. خەسڵەتێکیتری تایبەتی ھەبوو بەپەیوەندیە بەھێزەکەی لەگەڵ شاری لەشفرۆشانی ئەسکەندەریە، کەجێگەیەکی تایبەت بوو بە لەشفرۆشی، کليۆپاترا ئەم شوێنەی بۆ زۆر کار بەکاردێنا، لەبەرامبەر (یار و نەیاری) لەگەڵ دۆستەکانی ئەم شوێنەی وەک دیاری پیشکەشکردبوون و لەگەڵ دوژمنانیشی وەک تۆلەکردنەوە بەکاری دێنا تالێرەوە خاڵی لاوازی دوژمنەکانی بگرێت!،  لەگەڵ ئەوەشدا بەو باجەی لەلایەن حکومەتەوە خرابویه‌ بەسەریان داھاتێکی باشی بۆ وڵات بەدەست دێنا.

پێش ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی دوژمنی سەرسەختی خوشک و براکەی خۆی بون، زۆر زوو خوشکەکەی خۆی لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا لەناوبرد و دواتر لەدوای نەمانی باوکی براکەی بێکاریگەرکرد، دژایەتیەکی زۆری براکەی دەکرد و ھەمیشە وەک گەمژەیەک دەیناساند، حاکمەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی لە دژی براکەی و به‌هێزكردنی پێگەی خۆی بەکاردێنا.  سەرئەنجام لەدوای گومانی ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانی، لەسەرحاکمەکەیان کەناوی (ئەنتۆنیۆ) بوو، ھێرشێکی کتوپڕیان کردەوە سەر میصر و حاکمەکەی خۆیان کوشت و گەنجێکیان وەک حاکمی نوێ دانا، کليۆپاترا نەیدەویست وەک حاکمەکانیتر مامەڵە لەگەل ئەم گەنجە بکات و گەنجەکەش لەبەر جیاوازی تەمەنی خۆی و کليۆپاترا زۆرگرنگی بە کليۆپاترا نەدا، ھەر لە یەکەم ساتی دوای سەرکەوتنی حاکمە گەنجەکە کليۆپاترا خۆی کوشت.



مردنی کیلۆپاترا لەمێژوودا ھاوتای ژیانی و کارەکانی بەناوبانگە، زیادەڕۆیی نیە گەربڵێین مردنەکەی ھاوتای مردنی فەیلەسوفێكی بەناوبانگی یۆنانی و مردنی ئەدۆڵف ھیتلەری ئەڵمانی باس دەکرێت، لەبەر ئەوەی بەدرێژایی تەمەنی تاقی کردنەوەی لەسەر مارەکان کردبوو، بەھێزترین ماری لەڕووی ژەھرەکەیەوە ھەڵبژاردبو بەشێوەیەکی خانەدانانە لەسەر تەختەکەی خۆی باوەشی بۆ مارێک کردەوە و لەگەڵ یەکەم پێوەدان بەبێ ھەستکردن بەئازارەکەی !، وردە وردە گیانی له‌ ده‌ستدا (به‌ڵام هه‌ندێ له‌ توێژه‌ران ده‌ڵێن مردنی ئه‌و به‌هۆی ماره‌وه‌ نه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ش مشتومڕی دروستكردوه‌ ) ، جۆری مارەکە بەھێزی ژەھرەکەی بێ ئازاری بوو تامردن. کليۆپاترا حەوتەم تایبەت مەندیەکانی بەجۆرێکن تەنانەت لەدوای مردنیشی ڕوداوی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا، بەمردنی کۆتایی بە زنجیرەی سیستەمی فیرعەونەکانی میصر ھێنا کە بۆماوەی 3000 ساڵ حوکمڕانی جیھان بوون، و لەنیوەی یەکەمی سەدەی یەکەمی زایندا مرد و لەدوای خۆی ئیدی شتێک نەما بەناوی شارستانیەتی میصری فیرعەونەکان لەڕووی دەسەڵاتەوە، چونکە فه‌رمانڕه‌وای میصر بەتەواوی کەوتەوە دەست ڕۆمانیەکان.



تا ئێستا و لەپاش نزیکەی 2000 ساڵ لەنەمانی کليۆپاترا ، بەڵام لەگەڵ باسکردنی شارستانیەتی میصری کۆن و لە ته‌نیشت ناوھێنانی فیرعەونەکاندا گومانی تێدنیه‌ باسی شاژنەجوان و بلیمەتەکەی میصریش کليۆپاترا دەکرێت.

ئاماده‌كار و نێره‌ر : ئارام هادی
گوونجاندن : Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 409788 جار بینراوه‌
3 مانگ پێشتر - Dec 5 2016 10:11PM

12
له‌سه‌رهێڵ:   191
کۆی سه‌ردان:   37029648
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.