»  زانست و خەیاڵ

تەکنیکـی فەینمــان - The Feynman Technique

A A A

ئه‌م تەکنیکە له‌ لایه‌ن فیزیازانی ئەمریکی ناوداری ئاستە کوانتمییەکان ڕیچارد فەینمان داهێنراوه‌ و بەکاری دەھێنا به‌ مه‌به‌ستی زانینی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ تێگەشتنێکی قوڵە لە پرسەکان و سادە کردنەوەیی بیرۆكه‌كان یان  بۆ فێربوونی شتێکی نوێ یان بۆ تاقیکردنەوەکان دەتوانن سودی لێ وەربگرن :

1- ڕوونکردنەوەیی پرسەکە بۆ کەسێکی سادە :
سەرەتا نۆتبووکێک بھێنە و ناونیشانی ئەو بابەتە بنووسە کە دەتەوێت تێیبگەیت ، پاشان دەست بکە بە ڕوونکردنەوەیی شتەکە وەک بڵێی بۆ کەسێکی ئاسایی ڕوون بکەیتەوە یان بۆ منداڵێک ، گەر پێت وایە قورسە کە کوانتەم بۆ منداڵێک ڕوون بکەیتەوە بیرت بێت کە گروپی كاریكاتێری xkcd جارێکیان بە تەواوی مووشه‌كێكی زانستیان ڕوون کردەوە تەنھا بە بەکارھێنانی 1000 ووشەی باوی زمانی ئینگلیزی ، کە ئەمە وات لێدەکات بە تەواویی تێبگەیت لە پرسەکە.

2- پێداچوونەوەیی ھەڵەکانت :
گەر زانیت کە لە شتێک تێنەگەیشتوویت یان ناتوانیت بە تەواوی ڕوونی بکەیتەوە ، ئەوا وا  باشە کە بۆ خاڵی 1 بگەڕێیتەوە تا پڕۆسەکە دووبارە ئەنجام بدەیتەوە.

3- ڕێکخستن و سادەکردن :

دوای ئەوەی دەستت کرد بە تێگەشتنێکی تەواوی پرسەکە ، وا پێویستە کە ڕێکخستن و سادەکردنی بۆ ئەنجام بدەیت ، یان بیر لە بیرۆكه‌كه‌ بکەیتەوە بەو جۆرەی کە ڕێکت خستووە یان ڕوونت کردۆتەوە کە ئەمە بە بڕێکی باش ئەم تەکنیکەی گرنگ کردووە.

دەتوانن بە شێوازی ئاکشن شتەکان ببینن لەم ڤیدیۆ ژێرنووسەدا :



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 3335 جار بینراوه‌
مانگ پێشتر - Dec 13 2016 6:09PM

له‌سه‌رهێڵ:   1931
کۆی سه‌ردان:   34625455
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.