»  زانست و خەیاڵ

چی بەسەر زەویدا دێت دوای جەنگێکی ناوكی - Nuclear War ؟!

A A A

پێشتر لەڕێگەی ئەندێشەی فیلم دەرھێنەرەکان و ڕۆمان نووسەکانەوە لەوانەیە زستانێکی ناوكیت بینیبێت ، بەڵام ئێستا ئەتوانین سەیری ئەوە بکەین کە زاناکان چۆن لێی دەڕوانن لە ڕێگای لێکۆڵینەوەیەکه‌وه‌ لەلایەن تیمێکی زانایانی بەرگەھەوا و ژینگەی ئەمریکیەوە ئەنجامدرابوو ، کە ئایا چی ڕوودەدات دوای جەنگێکی سنورداری ناوكی ناوچەیی و سەرەنجامەکانی و کاریگەریەکانی چی دەبێت. دابەزینی پلەی گەرمی جیھانی بە 2 بۆ 3 پلە و کەمبوونەوەی بارانی ساڵانەی زەوی بە ڕێژەی %09 ، لەوانەیە ئەوانەی شارەزای ئەم بوارە نەبن وابزانن ئەم ژمارانە کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە بەڵام ئەمە بەسە کە ببێتە ھۆکارێک بۆ لەناوبردنی ھەموو دانەوێڵەیەک و ببێتە ھۆی گرانیەکی ئێجگار زۆر و پلەی گەرمی بەشێوەیەک دادەبەزێت کە لە 1000 ساڵدا زەوی بەخۆیەوە نەیبینیوە ، ئێستا با بەجوانی سەیری وردەکاریەکانی ئەم جەنگە ناوكیه‌ بکەین :

یەکەم شت چی ڕوویدا؟

تیمەکە وای ئەندێشە کردووە کە 100 بۆمبی ناوكی کە ھەریەکەیان ھەمان قەبارە و ھێزی بۆمبە ئەتۆمیەکانی ھێرۆشیمایان ھەیە ئەتەقێنرێنەوە بەسەر نیمچە کیشوه‌ری ھیندی ، تیمەکە ئەندێشەی ئەم جەنگە ئەکەن کە لەنێوان ھینستان و پاکستاندا ڕووبدات ، بۆیە ئەم دوو وڵاتەش ھەڵبژێراون لەبەر ئەوەی ژمارەی بۆمبە ناوكیه‌كانیان زۆر کەمترە لە چاو وڵاتە زلھێزەکانی وەکو ئەمریکا و ڕووسیا و چین و ئاسانترە پێوانەکردنی و باشترینیشە بۆ ئەم نموونەیە و بیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەم وڵاتە پچووکانە بە بۆمبە ناوكیه‌ کەمەکانیانەوە بتوانن وا لە زەوی بکەن ئەندێشە بکە کە جەنگێکی ناوكی لە نێوان وڵاتە زلھێزەکاندا چی له‌ زه‌وی ده‌كات !.



دوای جەنگە ناوكیه‌كه‌ی ھیندستان-پاکستان :

- پێنج مێگاتەن (کە ھەر مێگاتەنێک یەکسانە بە یەک ملیۆن تەن تی ئێن تی) لە کاربۆنی ڕەش یەکسەری ئەچێتە بەرگەھەواوە ، کاربۆنی ڕەش لە شتی سووتاوەوە بەرھەم دێت و گەرمی ھەڵدەمژێت لە خۆرەوە پێش ئەوەی بگاتە سەر زەوی ، و لە کۆتایشدا کەمێکی کاربۆنە ڕه‌شەکە ئەگەڕێتەوە سەرزەوی بە شێوەی باران.

- دوای یەک ساڵ ، ناوەندی پلەی گەرمی سەر ڕووی زەوی بە 1.1  پلەی کڵڤن یاخود 2 پلەی فەھرەنھایتی دادەبەزێت ، دوای پێنج ساڵ زەوی 3 پلە سارتر ئەبێت وە 20 ساڵی پێدەچێت تاکو گەرمتربێته‌وه‌ و بەڵام ھەر یەک پلە ساردتر ئەبێت لە پێشتر، کە ئەمەس زۆر زۆرە بۆ ناوەندی پلەی گەرمی جیھان .



- دابەزینی پلەی گەرمیەکە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ئەو بارانەی کە زەوی ساڵانە وەری دەگرت ، دوای 5 ساڵ لە جەنگەکە ، زەوی ڕێژەی باران بارینی بە لە %09 کەم دەبێتەوە و 26 ساڵی پێدەچێت تا زیاد بکات بەڵام ئەو کاتەش ھەر ڕێژەکە %4.5 کەمتر ئەبێت لە پێشووتر.

- پاش 2 بۆ 6 ساڵ دوای جەنگەکە وەرزی ڕواندن و گەشەکردنی دانەوێڵە بە ڕێژەی 10 بۆ 40 ڕۆژ کەمدەکات بەپێی ناوچەکە.

- کارلێکە کیمیایەکان ناو بەرگەھەوا چینی ئۆزۆن شیدەکاتەوە (کە ئەم چینەش دانیشتوانی زەوی دەپارێزێت لە تیشکی سەروو بنه‌وشه‌یی) ، لە پێنج ساڵدا بە تێکڕای ناوەند چینی ئۆزۆن بە ڕێژەی %20  بۆ%25 تەنکتر دەبێتەوە و 10 ساڵی پێدەچێت تاکو بە تێکڕای ناوەند بە ڕێژەی %08 ئەستورتربێتەوە .



- بەھۆی زۆربوونی تیشکی سەروو بنه‌وشه‌یی مرۆڤەکان پێستیان زیاتر ئەسوتێتەوە و زیاتر توشی شێرپەنجەی پێست دەبن و کەمبوونەوەی ڕێژەی گەشەکردنی ڕووەکەکان و دەبێتە ھۆی نایەکسانی و دی ئێن ئەی دانەوێڵەکانی وەکو گەنمەشامی.

- وە لە لێکۆڵینەوەیەکی جیاوازدا کە لە ساڵی 2013 دا ئەنجامدرا لەلایەن ڕێكخراوی پزیشکە نێودەوڵەتیه‌كانه‌وه‌ لە ھەوڵێکدا بۆ دەرخستینی ترسناکی جەنگێک کە 100 بۆمبی ئەتۆمی تێدا بەکار بھێنرێت ، ئەوەیان پێشبینی کرد کە 2 ملیار کەس لە برسان ده‌ەمردن لە سەرتاسەری جیھاندا.

ئێستا بۆت دەرکەوت کە جەنگێکی ناوكی نێوان 2 وڵاتی وەک و ھیندستان و پاکستان چەن کارەساتبار و ترسناکە ، تۆ بڵێی جەنگێکی گەورەی نێوان دەوڵەتە زلھێزەکان ببێتە ھۆی چی كه‌ تێیدا هه‌زاران بۆمبی ئه‌تۆمی و ناوكی و هایدرۆجینی و نیوترۆنی و كارۆموگناتیسی ده‌ته‌قێنرێنه‌وه‌ ؟ ھەر ئەمەشە کە زۆرێکی لە ھونەرمەندان و زانایان ئەیانەوێت وا لە وڵاتان بکەن کە ئەو 17 ھەزار بۆمبه‌ ئەتۆمی و ناوكیه‌یی ھەیانە لە ناوی بەرن ، ئایە هه‌رگیز ئەمە ڕوودەدات ؟.

لە ڕاستیدا نازانین. زاناکان و ھونەرمەندان دەیان ساڵە ئەندێشەی ئەوە ئەکەن کە زستانێکی ناوكی چۆن دەبێت ، وە ھەر بیرۆکەی "زستانی ناوكی" بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1983 دەرکەوت لە لێکۆڵینەوەی تیمێک کە کاڕڵ ساگانیش بەژداربوو تێیدا ، و باس لەوە دەکات کە چۆن پاشماوەکانی جەنگێکی ئەتۆمی و ناوكی ڕێگر دەبێت لە ھاتنی تیشکی خۆر بۆ سەر زەوی و دەبێتە زستانێکی ناوكی، وە دوای 25 ساڵ زانایانی ژینگە و کەش و ھەوا لە ڕێگەی ئامێر و تەکنیکی نوێوە توانیویانە بە شێوەیەکی ڕێک و ورد پیشانمان بەن کە چی ڕوودەدات دوای جەنگێکی ناوكی، بەڵام ھەموو لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ئەم بابەتە وەکو یەک نیە به‌ڵام ھەمووی ھاوڕایە کە زیانێکی ئێجگار زۆر دەدات لە زەوی و کەسانێکی زۆر دەمرن و زیانەکانیشی درێژ خایه‌ن دەبن و دەیان ساڵی دەوێت تاكو زەوی بگەڕێتەوە سەر باری پێشووی .

KSIA Maxwell
سه‌رچاوه‌ : popsci



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 6594 جار بینراوه‌
مانگ پێشتر - Dec 15 2016 9:00PM

له‌سه‌رهێڵ:   1928
کۆی سه‌ردان:   34625452
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.