»  جیهان

گه‌وره‌ترین هێرشی به‌رتیلی ئه‌لیكترۆنی - Ransomware

A A A

ھێرشێکی گەورە و چڕی ئەلیکترۆنی ڕووبەڕوی نەخۆشخانەکان ، کۆمپانیاکان ، و دەزگا حوکمیە جۆر بە جۆرەکان بۆتەوە بە دەوری جیھاندا. تا ئێستا 105 وڵات تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون ، ڤایرۆسەکە ھەستاوە بە کۆنتڕۆڵکردنی کۆمپیوتەرە تووشبووەکان ، بە تایبەتیش فایل و ئامرازە گرنگەکانی ناو کۆمپیوتەرەکە ھەتا نێچیرەکە بڕی ئەو پارەیە نەدات کە دیاریکراوە ئەوا ناتوانێ جارێکیتر فایل و ئامرازەکانی بکاتەوە. ھەرچەندە بە شێوەیەکی زۆرینە ھێرشەکان ڕووسیا و ئۆکرانیا و تایوانیان کردۆتە ئامانج بەڵام بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە تەشەنەی سەند بەرەو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ، چەندین ناوەندی حوکمی و کەرتی تایبەتی زەبەلاحی تووش کرد ، لەوانە کۆمپانیای بەناوبانگی FedEx . ھەرچەندە شارەزایانی بواری ئاسایش و پاراستنی ئینتەرنێت پێشنیاری ئەوەیان کردوە کە ڕۆژی ڕابردوو ھێرشی ئەم ڤایرۆسە ڕاگیراوە ، بەڵام باوەڕ وایە ژمارەیەک ھێرشی نوێ ئەگەری ھەیە بەدوایاندا بێت.



شارەزایان بواری ئاسایشی ئینتەرنێت لەم چەند ڕۆژەدا بە ووردی کاردەکەن لەسەر پوکاندنەوەی ھێرشی ئەم جۆرە ڤایرۆسە کە بەشێوەیەک تەشەنەی کردوە تا ئێستا نەتوانراوە پێوەرێکی بۆ دیاری بکرێت !. ژمارەیەک لێکۆڵیاری ئەمریکی لە ڕۆژی ھەینیدا توانییان داڕشتەیەک لە کۆدی نووسراوی ئەم ڤایرۆسە بدۆزنەوە کە لەو کاتەی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی کاری خۆی دەکرد. دەیڤد کێنەدی کە یەکێکە لە پیاوە باڵاکانی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت ، وە پێشووتریش لە دەزگای ئاسایش و پاراستنی نەتەوەی ئەمریکا کاریکردوە (NSA) گووتی : “  لە ڕاستیدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە دەوری جیھاندا وەستاوە “ ، لە لێدوانێکیدا بوو بۆ سی ئێن ئێن، وە گووتیشی : “ بە ڕاستی ئەم ڤایرۆسە بۆتە ھۆی ڕزگارکردنی ژیان بە شێوەیەکی لەناکاو, “ ئەمەش لەو کاتەبوو کە یەکێک لە لێکۆڵیارەکان توانی شوێنی ڤایرۆسەکە بکەوێت و کۆدەکانی ئاشکرا بکات.

ئەم ڤایرۆسە بە شێوەیەکی داڕێژراوە کە لە توانایدا ھەیە پەیوەندی بە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێتەوە بکات بۆ دروستکردن وگرتنی دۆمەینێکی نوێ (بۆ نموونە دۆمەینێکی ھەیە بە ناوی www.wannacry.com ئەگەر ھاتوو ئەو دۆمەینە وەستا یاخود بلۆک کرا ئەوا ڕاستەوخۆ ھەڵدەستێ بەگرتنی دۆمەینێکی نوێ و پاشان کارەکانی دەگوازێتەوە سەر دۆمەینە نوێیەکە ، بۆ نموونە دۆمەینێکی نوێ تۆماردەکات بە ناوی www.wannashit.com )  ، ئەمەش ڕوودەدات لەو کاتەی ناوی دۆمەینەکان لە نێو کۆدەکانی ڤایرۆسەکە نووسراوە. توێژەرێکی بواری ئاسایش و پاراستن کە بەڕێوبەری ھەژماری (MalwareTechBlog) لە تویتەر ، دۆمەینێکی تۆمارکرد تایبەت بەو ڤایرۆسە بۆ ئەوەی ئاستی ترافیک و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە دیاریبکات و ھەستێ بە شیکاری زانیاریەکان وە شوێنی تووشبوەکانیش دەکەوێت.