»  ڤیدیۆ
تەکنەلۆژیای AI ی گەشەپێدراو نوێ ، ڕوخساریشت دەدزێت نەک هەر دەنگ بە تەنها‌
چەند مانگێک بەر لە ئێستا چەند هەواڵێک بڵاو بویەوە دەربارەی تەکنەلۆژیایەک کە دەتوانێت دەنگت ببات و بیگۆڕێت وە وات لێدەکات کە شتێک بڵێیت کە تۆ هەرگیز نەتوتووە. وە ئەمەش هێشتا لە سەرەتادایە، وە نمونەی دەنگی ترەمپ و چەندینی تریان بەر دەست کرد.
بەڵام لەمڕۆدا بابەتەکە زیاتر گەشەی کردووە وە تەکنەۆژیای دەنگی بە تەنها تیپەڕاندووەو ڤگرە پێش بەرنامەی فۆتۆشۆپ و بەرنامە پێشکەوتووەکانی تریش کەوتووە . لێکۆڵیاران لە زانکۆی واشنتۆن توانیویانە لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە چۆنیەتی شوێنکەوتنی دەنگ و گۆڕینی فایلە دیجیتاڵیەکان بۆ ئەوەی توانای لکاندن و مۆنتاژکردنی بە شێوەیەکی زۆر ورد و پێشکەوتووانە لەسەر ڕوخسارێکی دیاریکراو ، بە جۆرێک وا دەردەکەوێت کەسەکە قسە دەکات بە شیوەی دەنگ و ڕەنگ ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کەسە هیچ ئاگا و پەیوەندی نیە پێیەوە .
لە کاتێکدا ئه‌لگۆریزمی دەنگەکە ڕێک دەخەن لەگەڵ تایبەتمەندی جوڵەی ڕوخسارەکەدا بۆ ئەوەی دەنگەکە ئاوێتەی بکەن بە شێوەیەکی ورد و ڕێک. وێنای ئەو حاڵەتە ترسناکە بکە کاتێک سەرۆکی وڵاتەکەت یاخود وڵاتێک دەردەکەوێت لەسەر شاشە و قسە دەکات دەربارەی بابەتێکی سیاسی دیاریکراو ، لە کاتێکدا ئەو سەرۆکە هیچ ئاگای لە بابەتەکە نیە ؟!
* ئەم پارچە ڤیدیۆیەی خوارەوە بریتیە لە ڤیدیۆی ڕاستی و ڤیدیۆی دەستکاریکراو کە دەنگی ئاوێتە کراوە و پەیوەست نیە بەو ڤیدیۆیە.
ڤیدیۆ ڕاستیه‌كه‌ دەکەوێتە لای چەپ ، ڤیدیۆ دەستکاریکراوەکە دەکەوێتە لای ڕاست.
ژێدەر || https://goo.gl/YxUVpi
   ‌ 59 جار بینراوه‌
7/17/2017 4:19:00 PM
1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   47
کۆی سه‌ردان:   37687595
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.